بۆردى وه‌رزشى خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشییه‌ شه‌ش یانه‌

کوردستان 10:29 PM - 2021-09-24

له‌ باره‌گای بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئـــاڤێــــستا شــێـــخ مــحــمد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی به‌ ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان پێشوازی له‌ یانه‌كانی ( ڕانیه‌ ، قه‌ڵادزێ ، چوارقوڕنه‌ ، بابان ، بازیان ، شۆڕجه‌ ) كرد و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێ به‌ خشین له‌ پای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن بۆ خولی پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاڤێستا شێخ محمد پشتیوانی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی پێ ڕاگه‌یاندن.

وتیشی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌ خه‌می وه‌رزشی كوردستاندایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێی وه‌رزشه‌وه‌ په‌یامی ئاشتی و پیكه‌وه‌یی و برایه‌تیی بگه‌یه‌نن و پاڵپشتی وه‌رزش و وه‌رزشدۆستان ده‌كات .

 

  هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند كه‌ پلان و په‌یامی نوێی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ وه‌رزش ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ به‌ سه‌رجه‌م ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌كانه‌وه.

به‌شى وه‌رزش 

ئەمانەش ببینە

سلێمانى به‌ شكست ده‌ستیپێكرد
کوردستان12:02 PM - 2021-10-24

زۆرترین خوێنراو