كتێبێك له‌سه‌ر یاساكانی تۆپی پێ بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان 12:13 PM - 2021-09-22


له‌ هۆڵی رۆشنبیریی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی مه‌راسیمێكی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و ناساندنی كتێبی" یاساكانی تۆپی پێ" رێكخست . 

كتێبه‌كه‌ له‌ نوسینی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی فیفا و مامۆستای زانكۆ  دكتۆر هاوكار سالار ئه‌حمه‌د -ه‌ .

له‌ وته‌یه‌كدا و له‌رێی داتا شۆوه‌ د.هاوكار سالار باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی كرد كه‌ بریتییه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی یاساكانی تۆپی پێ و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی یاساكانی تۆپی پێ له‌لایه‌ن  ناوبژیوانانه‌وه‌ و فه‌رهه‌نگی زاره‌وه‌ وه‌رزشییه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی تری وه‌رزشی . 

له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا كتێبه‌كه‌ به‌ ئیمزای نوسه‌ره‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق  

ئەمانەش ببینە

سلێمانى به‌ شكست ده‌ستیپێكرد
کوردستان12:02 PM - 2021-10-24

زۆرترین خوێنراو