ئەمرۆ یانەی سەیدسادق خەڵاتی بوون بە پاڵەوانی پێدەدرێت

کوردستان 11:21 AM - 2021-09-21



ئەمرۆ سێشەممە 21/9/2021 لە مەراسیمێكی شایستەدا كە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رێكی دەخات یانەی سەیدسادق پاڵەوانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان خەڵاتی قەڵغانی پلەی یەكەم وەردەوگرێت . 

دوای ئەوەی یانەی سەیدسادق وەرزی رابردوو توانی بە ئاست و ئەنجامی باش خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان ببرێت و خۆی بگەیەنێتە خولی نایابی كوردستان, لە یاری كۆتایشدا بۆ بوون بە پاڵەوان بەرامبەر یانەی شەقڵاوە یاری كورد و توانی ببێتە پاڵەوانی خولی پلەیەكی كوردستان بۆ ئەومەبەستەش ئەمرۆ لە هۆڵی رۆشنبیری لە سەیدسادق سەعات 4ی دوانیوەرۆ خەڵاتی قەڵغانی پلەی یەكەمی پێدەدرێت.

ئەمانەش ببینە

سلێمانى به‌ شكست ده‌ستیپێكرد
کوردستان12:02 PM - 2021-10-24

زۆرترین خوێنراو