زاخۆ له‌ نه‌ورۆزى برده‌وه‌

کوردستان 10:31 AM - 2021-09-21


تیپى تۆپى پێى یانه‌ى زاخۆ له‌ یه‌كه‌م گه‌ڕى خولى نایابى عیراق سێ خاڵى له‌سه‌ر حسابى نه‌ورۆزى تازه‌ میوان به‌ده‌ستهێنا .

 له‌ ده‌ستپێكى كردنه‌وه‌ى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى عیراق، یانه‌ى زاخۆ میواندارى نه‌ورۆزى تازه‌ میوانى خوله‌كه‌ى كرد ، و تیپى میوان توانى یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ .

له‌گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ ، زاخۆ گۆڵى پێشكه‌وتنى به‌ لێدانى سزا تۆماركرد ، له‌ گێمى دووه‌م نه‌ورۆز هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ ١٠ یاریزانه‌وه‌ یاریكرد پاش كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ى دیار یاخى كاپتنى یانه‌كه‌ به‌ كارتى سوور ، به‌ڵام نه‌ورۆز ئه‌و كارته‌ سووره‌ كارى تێ نه‌كردو له‌ رێگه‌ى ئاسۆ رۆسته‌مه‌وه‌ گۆڵى یه‌كسانى نووسیه‌وه‌ .

پێش كۆتایهاتنى یارییه‌كه‌ له‌ كاتى ئاسایی، زاخۆ توانى گۆڵى دووه‌م و سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش ٢-١ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خاوه‌ن یاریگه‌ كۆتایهات .

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

سلێمانى به‌ شكست ده‌ستیپێكرد
کوردستان12:02 PM - 2021-10-24

زۆرترین خوێنراو