خولی‌ بێچوه‌ شێران و تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان 11:19 AM - 2021-09-16


یه‌كێتی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ عێراق  له‌ شاری‌ دهۆك خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ یانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ باكور بۆ ئاستی‌ بێچوه‌ شێران و خونچه‌كان ئه‌نجامده‌دات .

 هێڤی‌ ته‌ها، سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ عێراق و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ هونه‌ری‌ یه‌كێتییه‌كه‌ رایگه‌یاند ، ئه‌م چالاكییه‌ بۆ له‌ دایكبوانی‌ 2003 ، 2004 و 2005 ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی‌ بێچوه‌ شێرانیش له‌ دایك بوانی‌ 2006 و 2007 و 2008 به‌شداری‌ ده‌كه‌ن و له‌ ته‌مه‌نی‌ 2009 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ تایبه‌ت كراوه‌ به‌ ئاستی‌ خونچه‌كان .

 یانه‌كانی‌ شاره‌كانی‌ ( سلێمانی‌ ، هه‌ولێر ، كه‌ركوك ، دهۆك و موصل ) یانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ باكور پێك دێنن و بڕیاریشه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ به‌رواری‌ 22 ی‌ ئه‌م مانگه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت .

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

سلێمانى به‌ شكست ده‌ستیپێكرد
کوردستان12:02 PM - 2021-10-24

زۆرترین خوێنراو