گۆڤه‌ند بووه‌ تاقانه‌ كورده‌كه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى عیراق

کوردستان 09:26 AM - 2021-09-15


به‌ به‌ده‌ستهێنانى ٥٨ ده‌نگ ، گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق مه‌سعود بووه‌ ئه‌ندامى نوێى یه‌كێتیی تۆپى پێى عیراق .

كوڕه‌ كورده‌كه‌  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى رۆژى سێشه‌ممه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى عیراق له‌ به‌غداد توانى به‌ زۆرترین ده‌نگ ئه‌ندامێتیی خۆى بۆ چوار ساڵى داهاتووى یه‌كێتیی تۆپى پێى عیراق مسۆگه‌ر بكات و وه‌ك ته‌نیا كورد له‌ كابینه‌كه‌ى عه‌دنان درجال به‌شداره‌ .

گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق ، كوڕى عه‌بدولخالق مه‌سعودى سه‌رۆكى پێشووترى یه‌كێتیی تۆپى پێى عیراقه‌و خاوه‌نى بروانامه‌ى دكتۆرایه‌ له‌ وه‌رزشدا .

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

سلێمانى به‌ شكست ده‌ستیپێكرد
کوردستان12:02 PM - 2021-10-24

زۆرترین خوێنراو