وه‌رزشكارێكى دێرینى شارى سلێمانى كۆچى دوایكرد

کوردستان 01:09 PM - 2021-09-14



پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شارى سلێمانى وه‌رزشكارێكى پێشووى كوردستان كۆچى دوایكرد .

رێكخراوى وه‌رزشكاره‌ دێرینه‌كانى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ ، ئه‌مرۆ شێرکۆ فارس وه‌رزشكارى دێرین ماڵئاوایى له‌ ژیان كردووه‌ .

شێركۆ فارس ، له‌ رابردوو  خزمەتی بەرچاوی بەیانەی سلێمانی کردوەو بۆ چەندین تیمی یانەکە یاری کردووە ، دواتریش لە بواری کارگێڕیدا ئەسپی خۆی تاوداوەو ماوەیەکی زۆر ئەندامی دەستەی کارگێڕی و جێگری سەرۆکی یانەى سلێمانى بووه‌ .

هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانى رێكخراوى وه‌رزشكاره‌ دێرینه‌كانى سلێمانى و سه‌رۆكى یه‌كێتیی تیروكه‌وانى كوردستانیش بوو.

به‌شى وه‌رزش - سلێمانى 

ئەمانەش ببینە

زاخۆ له‌ نه‌ورۆزى برده‌وه‌
کوردستان10:31 AM - 2021-09-21

زۆرترین خوێنراو