سه‌رۆك و جێگرانى یه‌كێتیی تۆپى پێى عیراق ده‌ستنیشانكران

عیراق 12:42 PM - 2021-09-14


له‌ شارى به‌غداد ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رۆسه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ده‌سته‌ى نوێى یه‌كێتیی تۆپى پێى عیراق به‌رێوه‌چوو .

له‌ پرۆسه‌كه‌ ، عه‌دنان درجال به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى گشتى به‌ سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌كه‌ بۆ چوار ساڵى داهاتوو ده‌ستنیشانكرا .

هه‌ر له‌ ده‌نگدانى ئه‌ندامان عه‌لى جه‌بار وه‌ك جێگرى یه‌كه‌م و یونس مه‌حمودیش به‌ جێگرى دووه‌م ده‌ستنیشانكرا .

بریاره‌ هه‌ر ئه‌مرۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه‌ش بدرێت .

به‌شى وه‌رزش 

ئەمانەش ببینە

سلێمانى به‌ شكست ده‌ستیپێكرد
کوردستان12:02 PM - 2021-10-24

زۆرترین خوێنراو