ئه‌مشه‌و پاڵه‌وانى جامى سوپه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت

جامی یەکێتی ئەوروپا 10:14 AM - 2020-09-24

 

بریاره‌ ئه‌مشه‌و  له‌سه‌ر ستادیۆمى پوشكاش ئه‌رێنا، له‌ بوداپێستى پایته‌ختى هه‌نگاریا یارى سوپه‌رى ئه‌وروپى له‌ نێوان بایرن میونشن و سێڤییا به‌رێوه‌بچێت .

 

یارییه‌كه‌ له‌ سه‌عات ١٠:٠٠ـى شه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت و ژماره‌یه‌كى دیاریكراوی هانده‌رانیش له‌ نێو پوشكاش ئه‌رینا ئاماده‌ ده‌بن  ئه‌و یاریگه‌یه‌ به‌ یه‌كێك له‌ نوێترین یاریگه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌وروپا داده‌نرێت و زیاتر له‌ 38 هه‌زار كورسى ده‌گرێت .

 

ئه‌ركى ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ش به‌خشراوه‌ به‌ ئه‌نتۆنى تایلۆرى ئینگلیزى .

 

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

زۆرترین خوێنراو