لیڤه‌رپوول بووه‌ پاڵه‌وانى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا

جامی یەکێتی ئەوروپا 01:06 AM - 2019-08-15




یانەی لیڤەرپوولى ئینگلیزى  نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا.

له‌ یارى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا كه‌  له‌ یاریگه‌ى ڤۆدافۆن ئه‌رینا له‌ ئیسته‌نبوڵ به‌رێوه‌چوو، هه‌ردوو یانه‌ى لیڤه‌رپوولى پاڵه‌وانى ئه‌وروپاو چیڵسى پاڵه‌وانى یۆرۆلیگ به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌ .

پاش یه‌كسانبوونى هه‌ردوولا له‌ كاتى یاسایى و زیادكراو به‌ 2 گۆڵ په‌نا برایه‌ به‌ر لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ .

له‌ لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ یاریزانانى لیڤه‌رپوول هه‌ر پێنج لێدانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوون، له‌ به‌رامبه‌ردا چیڵسى چوار لێدانى سه‌ركه‌وتوویان جێبه‌جێكردو به‌ ئه‌نجامى 5-4 لیڤه‌رپوول یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

زۆرترین خوێنراو