ڤالێنسیا بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە سەڵتیکی بردەوە

جامی یەکێتی ئەوروپا 12:42 PM - 2019-02-15



یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی یەکێکی دیکە بوو لە یانە براوەکان و لەسەر خاکی سکۆتلەندا بردنەوەی بەسەر یانەی سەڵتیک نووسیەوە.

لە قۆناغی ٣٢ی یۆرۆپالیگ و لە یاری جووندا ڤالێسیا بووە میوانی یانەی سەڵتیکی سۆتلەندی، لە خولەکی ٤٢دا دێنیس چێرچیڤی رووسی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی ڤالێنسایی تۆمار کرد و ئە وگێمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم و لە خولەکی ٤٩شدا رۆبین سۆبرینۆ توانی گۆڵی دووەمی یانەی میوان زیاد بکات و بەو دوو گۆڵەش یاریەکە لە بەرژەوەندی ڤالێنسیا کۆتایی هات.

یاری گەڕانەوەش لەسەر یاریگای مێستایە و لە خاکی ئیسپانیا لە پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

زۆرترین خوێنراو