PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


کتێبی لەناوبردنی مەزارگە پیرۆزەکانی ئێزیدییەکان بڵاوکرایەوە

ئێزیدییەکان بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی دەیان کۆمەڵکوژی بوونەتەوە و هەر جار و دوژمنێک هەوڵی دەدات ئێزیدییەکان و پیرۆزییەکانی لەسەر ڕووی زەوی لە ناو ببات، دواینیان ئەوە بوو کە لە سێی تەباخی ساڵی 2014 لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە سنووری قەزای شنگال و ناحیەی گرعزێر کۆمەڵکوژی هەرە گەورە دژ بە ئێزیدییەکان ئەنجام درا و جگە لە ڕفاندن و کوشتنی بە هەزاران ئێزیدی مەزارگە پیرۆزیەکانی ئەوانیش لە قەزای شنگال و ناوچەکانی دیکەی ئێزیدی نشینەکان لەناو بڕان.

کە بەپێی ئامارەکان داعش لە سنووری قەزای شنگال و ناحیەی گرعزێر و باشیک و بەحزانێ و گوندی باپیرێ زیاتر لە 70 مەزارگە ونيشانگەی پیرۆزی ئێزیدییەکان تەقێنرایەوە.

نووسەر و رۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرانی ئێزیدی هەر زوو دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە و بەڕێگای پێنوسی خۆیان توانیویانە ئەو نەهامەتییەکانی کە گەڵی ئێزیدی بینیوە دۆکیومێنت بکەن.

لەم چوارچێوەیەدا مەیسەر ئادانی نووسەر و رۆژنامەنووسی ئێزیدی خەڵکی شنگال کتێبێکی تایبەت بە لە ناوبردنی مەزارگەکان بەرهەم هێناوە کە ئەمەش یەکەم بەرهەمێتی.

نووسەری ناوبراو دەربارەی کتێبەکەی بۆ PUKmedia وتی، کتێبەکە دۆکیومێنتکاری یە کە تێیدا لە ناوبردنی مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکانی ئێزیدییەکان لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە دەکۆڵێتەوە  کە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی دژ بە ئێزیدییەکان لە 3ی تەباخی 2014 ئەنجام داوە کە دەبێت ناوی جینۆسایدی ڕۆشنبیری لێ دابنێت.
 
هەروەها ئاشکرا کرد، ئەم کتێبە بەناونیشانی ( تهديم المزارات والرموز الدينية الإيزيدية " داعش تتوارث معاول الجريمة ) یە، و لە پێشکەشکردن و بەدواداچوونی حەسۆ هورمی یە و نەواف خەلەف سنجاری بە ئەرکی بەدواداچوونی ڕێنوسی هەڵساوە و لەلایەن حەسەن عومەر دیزاین کراوە، و بە پشتیوانی ڕێکخراوی ئیزیدی بۆ دۆکیومێنتکردن و لەلایەن وەشانخانەی لینا بۆ چابکردن و بڵاوکردنەوە چاپکراوە.

ئاماژە بەوە دا، کە ئێستا بە زمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە بەڵام لە داهاتوودا بۆ هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی وەردەگرێتەوە و بڵاو دەکرێتەوە.


PUKmedia لەیس حسێن

photo_2021-04-19_16-34-21.jpg

photo_2021-04-19_16-34-21 (2).jpg


وێنە هەواڵ
  • image04
  • ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیمایە

  • image04
  • سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كات

  • image04
  • ئەمڕۆ رۆژی جیهانی كرێكارانە

  • image04
  • د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەفڕۆكەخانەی هەولێر لەلاەین قواد تاڵەبانیەوە پێشوازی لێكرا

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرت

  • image04
  • تاجە گوڵینەی وەفا لەسەر مۆنۆمێنتی ئەرمەنەكان دادەنرێت

  • image04
  • یادی 47 ساڵەی كارەساتی بۆمبارانكردنی قەڵادزێ دەكرێتەوە


                                           

دانیمارك.. تەرمی پێشمەرگەی دێرین حاجی رزگار بەخاك سپێردرا


ڕێوڕەسمی بەخاك سپاردنی پێشمەرگەی دێرین  حاجی ڕزگاری وەستا محمود رێكخرا.

    بە ئامادەبوونی جەماو...


  ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات
  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

هه‌ولێر.. خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی حه‌سارۆك متمانه‌یان به‌ ئیداره‌ی شاره‌كه‌ نه‌ماوه‌

دوای چه‌ندین ناڕه‌زایی و گردبونه‌وه‌،‌ ئه‌مڕۆ ٢/٥/٢٠٢١جارێكی تر ژماره‌یه‌ك له‌خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك چون...


  مه‌سیحیه‌كان باس له‌گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن
  خۆشنووسی كوردستان لە ئاستی هونەری خۆشنووسی جیهاندایە


کاریکاتێر