PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


حه‌سه‌ن سه‌باح

مێژوویه‌ك بۆ تیرۆر

گه‌ر وه‌رگێره‌كان نه‌بوایه‌ن ، كتێبخانه‌ی كوردی زۆر لاواز و به‌تاڵ ده‌بوو ، به‌تایبه‌تی ئه‌و وه‌رگێڕ‌انه‌ی ده‌یان كتێبی فارسی وه‌رده‌گێڕ‌نه‌ سه‌رزمانی كوردی، په‌رتوكخانه‌ی وه‌رگێڕ‌ه‌ فارسه‌كان كورده‌كانی ڕ‌ۆژهه‌ڵات زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن، زۆرترین كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌سه‌رهه‌ستی خوێنه‌ر و وه‌رگێڕ‌ه‌ كورده‌كان.

 نووسه‌رحه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری ڕ‌ۆشنبیری ئه‌م په‌رتوكه‌ ناوازه‌ی وه‌رگێڕ‌اوه‌ته‌ سه‌رزمانی كوردی، باشترین هه‌ڵبژارده‌ییه‌ باسه‌كانی زیاتر له‌ڕ‌ۆمانێك ده‌چێت تاموچێژی تایبه‌تی ده‌به‌خشێت ، له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین زانیاری باشی تێدایه‌ كه‌پێویست پێشتر بیزانین، له‌دره‌نگانێكدا په‌یمان پێ بردوه‌ ، نووسه‌ر چه‌ند كتێبێكی تریشی وه‌رگێراوه‌ته‌ بۆ زمانی كوردی ، دوای ئه‌وه‌ی په‌رتوكی ( ته‌یموری له‌نگ ، جێنشینانی زاگرۆس ، گه‌ڕ‌انه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ره‌تای ئیسلامی ) وه‌رگێڕ‌اوه‌ ، ئه‌مه‌ش چواره‌م به‌رهه‌میه‌تی ده‌یكاته‌ دیاری خوێنه‌ر وكتێبخانه‌ی كوردی  ، به‌رهه‌مه‌كانی زۆر به‌نرخ و دانسه‌قه‌و بێ وێنه‌یه‌.

كتێبی (حه‌سه‌ن سه‌باح) سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوی یه‌ به‌شێوازی ڕ‌ۆمانێك نوسراوه‌ ، كاتێ خوێنه‌ر ده‌ستپێده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی زۆر لای گرنگه‌ تاكۆتای چیرۆكه‌كان به‌رده‌وام بێت ، شاره‌زا بونه‌ له‌ڕ‌وداوو و به‌سه‌رهاته‌ شاراوه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ ، ناوه‌ڕ‌ۆكی په‌رتوكه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ی ( حه‌سه‌ن سه‌باح )، له‌لایه‌ن نوسه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی ( پول ئامیر ) نوسراوه‌ ، به‌زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌ نسی چاپكراوه‌ ، وه‌رگێڕ‌ی ناسراوی كورد ( زه‌بیحوڵای مه‌نسوری ) كه‌شیعه‌ مه‌زهه‌بی شاری سنه‌یه‌ وه‌ریگێڕ‌اوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی، ده‌قه‌ فارسیه‌كه‌ی زیاتر له‌ چل جار چاپكراوه‌ ، نوسه‌ری كورد حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید  به‌ئه‌ده‌بیاتێكی كوردی جوان وه‌ریگێراوه‌‌ته‌ سه‌رزمانی كوردی، به‌دووبه‌رگ چاپكراوه‌ كۆی لاپه‌ڕ‌ه‌كانی هه‌ردوو به‌رگه‌كه‌ (833) لاپه‌ڕ‌ه‌یه‌ ئه‌مه‌ش چاپی سێهه‌میه‌تی، له‌ ناو باسه‌كاندا ڕ‌ۆڵی فه‌رمانده‌كان و ئازایه‌تی سوپای كورد ده‌خاته‌ ڕ‌وو له‌و چه‌رخه‌دا ، كه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌لجوقیه‌كان دژی باتنیه‌كان جه‌نگاون ، هه‌ندێ كاتیش سه‌ربه‌خۆ بوون ، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌په‌رتوكه‌ گرنگه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕ‌است به‌چلوپێنج ته‌وه‌ردابه‌شكراوه‌ ، مێژوو ئه‌وزانسته‌یه‌ كه‌ ڕ‌ابووردومان به‌ تێڕ‌وانینێكی ژیرانه‌ بۆ ده‌گێڕ‌ێته‌وه‌، مێژوونووس هه‌رچه‌ند بێلایه‌ن بێت له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژویدا ، ناتوانێ ڕ‌ای خۆی تێكه‌ڵ به‌ولیكۆڵینه‌وه‌ی نه‌كات ، به‌ڵام وه‌رگێڕ‌ وه‌ك خۆی باسه‌كان ده‌گۆڕ‌ێته‌ سه‌رزمانی دایك ، هیوای به‌رده‌وامی بۆ وه‌رگێڕ‌ی ئه‌م په‌رتوكه شایسته‌ و ناوازه‌یه‌ ده‌خوازین ، ئاواته‌خوازم خوێنه‌ری كورد سودی لێوه‌رگرێت .

ئا / سه‌ید عه‌تا
PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیمایە

  • image04
  • سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كات

  • image04
  • ئەمڕۆ رۆژی جیهانی كرێكارانە

  • image04
  • د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەفڕۆكەخانەی هەولێر لەلاەین قواد تاڵەبانیەوە پێشوازی لێكرا

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرت

  • image04
  • تاجە گوڵینەی وەفا لەسەر مۆنۆمێنتی ئەرمەنەكان دادەنرێت

  • image04
  • یادی 47 ساڵەی كارەساتی بۆمبارانكردنی قەڵادزێ دەكرێتەوە


                                           

دانیمارك.. تەرمی پێشمەرگەی دێرین حاجی رزگار بەخاك سپێردرا


ڕێوڕەسمی بەخاك سپاردنی پێشمەرگەی دێرین  حاجی ڕزگاری وەستا محمود رێكخرا.

    بە ئامادەبوونی جەماو...


  ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات
  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

كوشتتنی قاسم سلێمانی لە ناوەندێكی میدیای باوەڕپێنەكراودا

ماوەیەكە كۆمەڵێك میدیای ناوخۆی هەرێمی كوردستان بابەتێكی یاهو نیوزیان گەورە كردووە و خەڵكێكی زۆریان بە خۆیانەوە مەشغوڵ كردووە. ئەمە یەكەم جار نیە بابەتی كەم با...


  پرسی حوكمدراوانی بادینان له‌ناوخۆییه‌وه‌ بۆ نێوده‌وڵه‌‌تی
  هه‌ولێر.. خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی حه‌سارۆك متمانه‌یان به‌ ئیداره‌ی شاره‌كه‌ نه‌ماوه‌


کاریکاتێر