PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


زانستی سیاسه‌ت

كتێبی زانستی سیاسه‌ت له‌ دووتۆیی 218 لاپه‌ڕ‌ه‌ له‌ نووسینی به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ له‌ تیراژی 1000 دانه‌ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

پێشكه‌كی كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن د. ڕ‌ێبوار كه‌ریم مه‌حمود نووسراوه‌ و ئاماژه‌ی به‌ناوه‌ڕ‌ۆكی كتێبه‌كه‌ كردووه‌ و نووسیویه‌تی: " له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر هه‌وڵیداوه‌ به‌شێك له‌و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ بخاته‌ڕ‌وو كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ زانسته‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌. هه‌رچه‌ند هه‌ر یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد هه‌یه‌، به‌ڵام له‌م كتێبه‌دا ئه‌و لایه‌نه‌ ڕ‌وونكراونه‌وه‌ كه‌ هه‌ر چه‌مێك ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ زانستی سیاسه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی گرنگ و جێی بایه‌خه‌.

ئاماژه‌ی به‌و كردووه‌ كه‌ ئه‌و كتێبه‌ به‌ گشتی ده‌توانێت ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتنێكی تیۆری سیاسی له‌ڕ‌ووی چه‌مك و زاراوه‌ و مێژوو به‌ره‌وپێشچوونه‌ سیاسییه‌كان. هه‌روه‌ها گرنگه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ به‌شێكی دیار له‌ په‌یوه‌ندی زانستی سیاسی به‌ چه‌ندین چه‌مكی سیاسییه‌وه‌.

نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ له‌ ده‌ستپێكدا نووسیویه‌تی هه‌موو بیرمه‌ندانی سیاسی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌خلاق و دادپه‌روه‌ری مه‌رجی سه‌ره‌كی سیاسه‌ت و سیاسه‌تكردنه‌، به‌و مانایه‌ی بوونی داموده‌زگای چالاك و باشی حكومه‌ت، سه‌روه‌ری یاسا و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌ ڕ‌ێگر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی به‌ هێز سته‌م له‌ خه‌ڵكی لاواز بكرێت. هه‌ر بۆیه‌ بیرمه‌ندێكی وه‌ك ژان ژاك ڕ‌ۆسۆ داوای به‌شداریكردنی كارای هاووڵاتیانی كردووه‌ له‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌روه‌ها مونتسكیۆش جه‌خت له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كات. ئه‌مانه‌ش به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری  كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی پارێراوبن.

كتێبه‌كه‌ له‌ چوار به‌ش پێكهاتووه‌ كه‌ هه‌ر به‌شێكدا چه‌ندین چه‌مكی سیاسی به‌ شێوه‌ی زانستی خراونه‌ته‌ڕ‌وو.

كۆتایی كتێبه‌كه‌ش له‌ ئه‌نجامێك و سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه‌.

كتێبه‌كه‌ له‌ تیراژی هه‌زار دانه‌ و به‌ نرخی 6000 دینار له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی چوارچرا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر