PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


دوو كتێبی نوێ له‌بواری ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرێته‌وه‌

له‌نوێترین كاری ئه‌كادیمیاندا، هه‌ردوو ڕه‌خنه‌گرو ئه‌كادیمی، پ.د. زاهیر له‌تیف كه‌ریم و پ.د. نیان نه‌وشیروان مه‌ستی، كتێبێكی نوێیان له‌ بواری ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریدا به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه‌.

" مافوقیة النص- قرا‌ءت نقدیة مقارنة-" ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی هه‌ردوو مامۆستای خوێندنی باڵایه‌ له‌ به‌شی عه‌ره‌بی كولێژی زمانه‌ له‌ زانكۆی سلێمانی و له‌ دوتۆی 240 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ مامناوه‌ندا،بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ زانستیه‌ پێكهاتووه‌ له‌ حه‌وت توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌بواری ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری به‌ ناونیشانه‌كانی "الأتكيت الشعري، التلون الإيقاعي، تذبذبية النص، جدلية المتناقضات في الشعر الرومانسي، عنصر المفاجأة، سيميائية الأصوات، سرمدية النص"..

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ئه‌كادیمیه‌ گرنگی و بایه‌خه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌، توانیویه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریدا، ڕۆڵ و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی هاوشێوه‌ی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، ڕوونكردۆته‌وه‌ وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ به‌ جیهانیبونی ئه‌ده‌بی كوردی، هه‌ردوو توێژه‌ر باسیان له‌وه‌ كردوه‌ ئه‌ده‌بی كوردی هیچی كه‌متر نیه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی جیهانی و هاوشێوه‌ی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسی ..هتد.

شایه‌نی ئاماژه‌پێكردنه‌: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌دیزاین و به‌رگێكی جوانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن چاپخانه‌ی كارۆ، له‌ سه‌ر ئه‌ركی هه‌ردوو نووسه‌ر خۆیان  چاپكراوه‌و داهاتی ئه‌م كتێبه‌ش بۆ پڕۆژه‌ی خێرخوازیه‌ به‌ تایبه‌ت خوێندكارانی كه‌م درامه‌ت و ئێستا له‌ كتێبخانه‌كاندا له‌به‌ رده‌سته‌.


PUKmedia تایبه‌ت


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر