PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید پێشمه‌رگه‌یه‌كی نووسه‌ر یان نووسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌

حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید: ده‌مێك بوو خولیای پێشمه‌رگایه‌تی كه‌وتبویه‌ مێشكم.

حه‌مه‌ له‌دیوه‌خانی كوردایه‌تی چاوی هه‌ڵهێناوه‌، له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه‌ حه‌زی كردووه‌ پێشمه‌رگه‌ بێت به‌شداری له‌به‌ره‌ی جه‌نگی شۆڕشی ئه‌یلول بكات ، ئه‌و كات ته‌وێڵه‌ مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگایه‌تی بووه‌.لانكه‌ی شۆڕشی كوردایه‌تی و حه‌مه‌هه‌ورامی وسه‌دان ڕزگاریخوازبووه‌ . دوای هه‌ره‌س و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له‌ گۆڕه‌پانی مه‌ردانه‌وه‌ ، گه‌لی كوردستان پێی نایه‌ قۆناغی نوێی خه‌باتی كوردایه‌تی، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عیدیش یه‌كێك ده‌بێت له‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌تایه‌كان.

كاریزمایی حه‌مه‌ی گه‌نجۆ

كاریزما بوون له‌ناخی مرۆڤه‌كاندا له‌هه‌ڵوسوكه‌وت وهه‌ستی جوان و خۆشه‌ویستی هه‌موانه‌وه سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. حه‌مه‌ له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی واته‌ له‌گه‌ڵ چوونه‌ قۆناغی خوێندنگای ناوه‌ندی قوتابخانه‌ی كوردایه‌تیشی پێكه‌وه‌ گرێداوه‌ ، سه‌رێك بیری ده‌كردوه‌ ئه‌و شۆرشه‌ به‌هێزه‌ بۆچی ؟ به‌فویه‌كی ئێرانیه‌كان كۆتایی هات ، ئاخۆ شۆڕشی نویێ هه‌مان چاره‌نوسی ده‌بێت ، خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان وانه‌كانی حساب و مێژوو جوگرافیاو ئایین له‌مێشكیدا ته‌راتێنیان ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باوكیدا تفه‌نگێك و ده‌مانچه‌یه‌كیان حه‌شارداوه‌، هه‌موو ڕۆژێك سه‌ری ئه‌دا و به‌موڵكی خۆی ده‌زانی ، به‌سه‌رمایه‌یه‌كی باشی دانابوو بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌داگیر كه‌ران ،ئازایه‌تی حه‌مه‌ له‌ ته‌مه‌نی پازده‌ ساڵیه‌وه‌ هاته‌دی له‌ پۆلی سێهه‌می ناوه‌ندیه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد ، بانگ ده‌كرێت بۆ دائیره‌ی ئه‌من و ئازاد ده‌كرێت ، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانی باسی كوردایه‌تی  وشۆرشی نوێ و هاوكاریه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد ، به‌‌یه‌كه‌م كه‌س داده‌نرێت له‌شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌ به‌شداری ڕێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ی كردبێت ، چونه‌ ناوسیاسه‌ت له‌ڕێگه‌ی پیاوێكی ئه‌مین شۆڕشگێره‌وه ئه‌ویش شه‌هید ئه‌حه‌مه‌ گریانه‌یی بووه‌ ، كاكی هه‌ورامی و گریانه‌یی وه‌ك كوڕو باوك و برا ده‌ستیان پێكرد ، هه‌رچه‌نده‌ حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید گه‌نجلاوێك بوو به‌ڵام هێنده‌ی پیاوێكی مه‌رد به‌قابیلیه‌ت و به‌توانا بوه‌ ، شه‌وانه‌ ڕێ بایركه‌كانی ده‌بڕی تاسه‌رلوته‌كه‌ سره‌وتی نه‌بووه‌ ، بۆ به‌زاندنی دوژمنی  گه‌لی كورد و هاوكاری پێشمه‌رگه‌كان، به‌گژدوژمنی دارو ده‌وه‌نی هه‌ورامان و هاوار و گریانه‌و چیاكدا چوه‌ته‌وه‌، نه‌سره‌وتن تاسه‌ركه‌وتن دوا دروشمی بووه‌. سه‌رجه‌م چیاو دۆل و سه‌ختایه‌كانی به‌زاند تا گه‌شته‌ ته‌ختای شاره‌زوور ، ده‌شتی فراوانیش له‌ژێرپێی دا ده‌ی زریكان وهه‌ستی به‌ئازادی و ڕزگاری ده‌كرد له‌شۆڕشی نوێ دا. لێره‌وه‌ جه‌سته‌ی هه‌ڵۆكانی هه‌ورامان پشوو ئه‌ده‌ن دنیایه‌كی تری شۆڕش ئه‌بینن ، ته‌واو نه‌كردنی خوێندنی ناوه‌ندی گۆڕی بۆقوتابخانه‌ی كوردایه‌تی ، نه‌ده‌كرا دو قوتابخانه‌ پێكه‌وه‌ گرێ بدات ، ته‌نها ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵبژارد .

ئه‌م پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌رده‌سته‌ ئازایانه‌ ده‌ستی دابوه‌ تفه‌نگه‌كه‌ی باوكی بۆ به‌زاندنی دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی كورد.له‌م ڕێ دوره‌ی خه‌باتدا كێشه‌گه‌لێكی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی دروست ده‌كرد، به‌عسیه‌كان گوشاری زۆریان ده‌خسته‌ سه‌ریان هه‌ر له‌گرتنی باوكی و ڕاوه‌دونان وچاودێری كردنیان بێزاریان كردن، له‌كۆتاییدا خاڵۆ حه‌مه‌ سه‌عید بڕیاریدا له‌گه‌ڵ كۆڕه‌ شۆڕشگێڕه‌كه‌ی ببێت به‌ پێشمه‌رگه‌، واته‌ یه‌كه‌م خێزان بون دایك و خوشك و براكانی چونه‌ ڕیزی خه‌باتی نوێی گه‌لی كورده‌وه له‌ده‌ڤه‌ری هه‌وراماندا. ماڵ وهه‌واریان پێچایه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی گریانه‌و هاواركه‌وتنه ‌ڕێیه‌كی بێ كۆتایی. دوای ڕاگواستنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستان باوكی مه‌زنی بوو به‌لالۆ حه‌مه‌ سه‌عیدی هه‌موان. سه‌روه‌ت و باخ و باخات وماڵیان به‌جێهێشت ده‌ستیان دایه‌ ژیانیكی نوێ ، گونده‌ خنجیلانه‌كه‌یان( دۆڵبیان )له‌ته‌نیشت ته‌وێڵه‌وه‌‌ بریتی بووه‌ له‌ چوار ماڵ كه‌پشتیان به‌یه‌كه‌ داوه‌ ، وات ماڵه‌ باپیرو مامه‌كانی بوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ پێدانی قه‌ره‌بوو واته ‌له‌ ( تعویز) بێ به‌شكران .

خێزانێكی كاریزما

خاڵۆ حه‌مه‌سه‌عید گورجوگۆلانه‌ هه‌نگاوی ده‌نا ، ده‌مێك سه‌رپه‌رشتی ماڵ ومنداڵی ده‌كرد له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ شۆڕشگێرێكی به‌توانا بوو. پاش ماوه‌یه‌ك جوته‌ برای حه‌مه‌  كوڕه‌كانی كاك حه‌مه‌سه‌عیدیش ده‌بنه‌ پێشمه‌رگه‌ ،ئه‌م خێزانه‌ جێگه‌ی شانازی شۆڕش گه‌لی كورده‌ به‌تایبه‌تی هه‌ورامیه‌كان ، ده‌نگیان دلێربوو له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌ورامانی هه‌ردوو دیوه‌ ناسیاو به‌ڕێزبوون ، خاڵه‌ حه‌مه‌سه‌عید خاوه‌نی ده‌ووشه‌هیده به‌ناوه‌كانی كۆسار و مه‌هدی ، لالۆ و حه‌مه‌ی كوڕی به‌و ئازاره‌ جه‌رگ بڕه‌ شه‌وه‌ كۆڵیان نه‌داوه‌ تاكۆتای ڕێگای ڕزگاری ئه‌م نیشتمانه‌ .

حه‌مه‌ كۆڵنه‌ده‌ر مه‌شهوره‌ ، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگایه‌تیدا سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوكه‌ سیاسی وئه‌ده‌بیه‌كان بووه‌ ، یه‌ك چركه‌ی ناوباره‌گا بێكارنه‌بوه‌ كتێبی وه‌ك باشتریش هاوڕێ داناوه‌ ، له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ر و جه‌وله‌كانیاندا له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موانه‌وه‌ بوه‌ یه‌كه‌م بوێر و قاره‌مانه‌ دوهه‌م زۆر شاره‌زایه‌ ، پاراستنی ڕۆحی هاوڕێكانی لامه‌به‌ست بووه‌ ،  ڕۆژمێرێكی به‌رباخه‌ڵ پێبوه‌ بۆتۆماركردنی ڕوداوچالاكیه‌كان، حه‌زی له‌شه‌ڕی براكان نه‌بوه‌ هه‌وڵی داوه‌ هێزی شۆڕشگێران یه‌ك گرتوبن ، خه‌می هه‌موان خواردووه‌ له‌ برسێتی و فیریاكه‌وتنه‌ سه‌رتایه‌كان و قوتاركردنیان له‌ده‌ست داوگه‌كانی دوژمن ، سۆزی هه‌موانی له‌و‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌كوڕی ته‌نگانه‌كان ناوبراوه‌ ، تواناكانی به‌مافه‌كانی گه‌یاندوه‌ ، چه‌ندین به‌رپرسیارێتی به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌وه‌ تادوا پله‌ی بڕیوه‌ كه‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌ ، سوربونی له‌ سه‌رنوسین و خوێندنه‌وه‌ ئه‌نجامێكی باشی ‌بوه‌ ، خاوه‌نی ناسنامه‌ی نوسه‌رانی كورده‌ . هه‌شت په‌رتوكی وه‌رگڕاوه‌ته‌ سه‌رزمانی كوردی چوار دانه‌شی نوسیوه‌‌ ،ئه‌وه‌ نیشانه‌ی كاریزمای پیاوانی ژیرو دلێری كوردایه‌تیه‌ ، له‌هه‌مان كاتدا ئێسته‌ له‌كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانه‌ ، جێگه‌ی شانازیه‌ بۆ حیزب و نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ئه‌نجامی ده‌ست پاكی وئه‌و خزمه‌ته‌ی ئه‌یكات به‌ گه‌لی كوردستان له‌هه‌موبواره‌كاندا، له‌كۆتایدا هیوای سه‌ركه‌وتن ده‌خوازم بۆئه‌م پیاوه‌ به‌رێزه‌ و نمونه‌یان زیاد بێت.

سه‌ید عه‌تا ‌‌‌

PUKmedia





وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر