PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


هه‌ولێر.. كتێبی خالید دلێر باوه‌ڕێكی نه‌گۆڕ دابه‌شكرا

له‌ساڵۆنی لاپه‌ره‌ 9ی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی ن ك كۆڕێك بۆ د.عه‌بدولواحید ئیدریس له‌باره‌ی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی (خالید دلێر باوه‌ڕێكی نه‌گۆڕ) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌درێژه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی ساڵۆنی لاپه‌ڕه‌ 9 له‌ ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ 30-1-2021 كۆڕێك بۆ د.عه‌بدولواحید ئیدریس شه‌ریف به‌رێوه‌چوو كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی (خالید دلێر باوه‌ڕێكی نه‌گۆڕ).

له‌و كۆڕه‌دا كه‌ لایه‌نه‌ نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس نازم دڵبه‌ند به‌رێوه‌چوو و ژماره‌یه‌ك له‌ نوسه‌ران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان ئاماده‌یبوون، نوسه‌ر كورته‌ باسێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ و ژیان و به‌سه‌رهاتی شاعیر و هونه‌رمه‌ند خالید دلێر كردوتیشكی خسته‌سه‌ر قۆناغه‌جیاوازه‌كانی ژیانی خوالێخۆشبوو.

 هه‌ر له‌میانه‌ی رووكردنه‌وه‌كانیدا نوسه‌ر رۆڵی خالید دلێری به‌رز نرخاند له‌ هه‌ڵویسته‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی، كه‌ له‌ناوه‌راستتی سه‌ده‌ی رابردوو  له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئه‌ده‌بی و هونری رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌، دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له‌باره‌ی كۆڕه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ خرایه‌ڕوو.

خالید دلێر له‌ساڵی 1933 له‌ شاری كۆیه‌ له‌دایكبووه‌، له‌بواری شعیر و ئاوازو گۆرانی چه‌ندین به‌رهه‌می هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند شیعر و ئاوازه‌كانی كراوه‌ته‌  سرودوگۆرانی، هاكات به‌هۆی به‌شداری له‌كاری سیاسی و هه‌ڵویسته‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی چه‌ندین جار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی ئه‌و كاته‌ی عیراق زیندانی كراوه‌،.

وه‌ك نوسه‌ر له‌كتێبه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات خالید دلێر هه‌میشه‌ خاوه‌ن بیروباوڕی بوو كه‌ هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ری نه‌كردووه‌، به‌ڵكو سوور بووه‌ له‌ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی،   كه‌ خۆی له‌ سۆسیالیستی  زانستی و و  یه‌كسانی كۆمه‌ڵاتی و رزگاری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بینێته‌وه‌، تا رۆژی 16/12/2011  له‌ته‌مه‌نی 78ساڵی  له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی ده‌كات، دواتر له‌ شاری كۆیه‌ له‌ زێدی خۆی  به‌خاك ده‌سپێدرێت.

PUKmedia تایبه‌ت / هه‌ولێر


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر