PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


هەولێر..كۆڕی ناساندن و دابەشكردنی كتێبی لەپشت دەرگا داخراوەكان بەڕێوەدەچێت

لە ساڵۆنی لاپەرە 9ی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن كۆڕی  ناساندن و دابەشكردنی كتێبی(لە پشت دەرگا داخراوەكان هەولێر دیار بەكر) بەڕێوەچوو.

 لە چوارچێوەی كاروچالاكییەكانی ساڵۆنی لاپەڕە 9ی ناوەندی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆڕێك بۆ ناساندن و دابەشكردنی كتێبی (لە پشت دەرگا داخراوەكان هەولێر دیار بەكر)ی نوسەرو سیاسەتمەدار ئارێز عەبدوڵڵا بەڕێوەچوو.

سەرەتا لەلایەن نازم دڵبەند بەڕێوەبەری كۆڕەكە بەكورتی تیشكی خستەسەر بابەتەكانی نێو كتێبەكە و ئامانجی نوسەر لە بڵاوكردنەوەو گێڕانەوەی بەسەرهاتەكانی سەردەمی پێشمەرگایەتی و زیندانیەكانی هەولێر و دیاربەكری ئەوكاتە.

 دواتر ئارێز  عەبدوڵڵا  ئاماژەی لە چۆنیەتی ئامادەكردنی كتێبەكە كردو نوسینی بەسەرهاتەكانی ئەو سەردەمە وەكو خۆی كرد و رایگەیاند: لەپشت دەرگا داخراوەكان كتێبێكە لە زنجیرەی (زایەڵەی تەمەن)، هەوڵمداوە بەشێوازێكی  تایبەت و وێژەیی پێشكەشی خوێنەرانم بكەم، تێیدا باس لە ژیانی پێشمەرگایەتی و زیندانیەكانی ئەوێ رۆژی دەكات، دواتر بەراوردێك دەكەین لەگەڵ سەردەمی حوكمرانی كوردستان.

وتیشی: ئەو كتێبە كە لە ساڵی 2020 چاپكراوە،  لە سێ بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم  دەربارەی زیندانی هەولێرە و زیاتر بە زیندان لەپەنجەرەكەمەوە بڵاوكراوەتەوە،  بەشی دووەم دەربارەی زیندانیەكانی دیار بەكار و هەكاریە، بەشی سێیەمیش باس لەماوەیەكی كورتی نێوان  هەردوو زیندانی هەولێر و دیاربەكر دەكات.

PUKmedia 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر