PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


له‌سلێمانیه‌وه‌ 10 هه‌زار كتێب ده‌گه‌یه‌نرێته‌ كۆبانێ

مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌؛ له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌ كلتورییه‌كانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان؛ زیاتر له‌ 10 هه‌زار كتێبی له‌چوارچێوه‌ی كه‌مپینێك له‌ناوه‌نده‌ رۆشنبیرو زانكۆ و كه‌سایه‌تی و كتێبخانه‌تایبه‌ته‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال پێشكه‌ش به‌كتێبخانه‌ی گشتی كۆبانی كرد.

ئاكۆ غه‌ریب به‌ڕێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌ بۆ PUKmedia وتی، جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌وه‌ كه‌مپینی كۆمه‌ك راگه‌یه‌نرا بۆ رۆژئاوای كوردستان وێستگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و كه‌مپینانان مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌بووه‌؛ له‌هه‌مان كاتدا بیرمان له‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ چۆن پشتگیری كلتوری رۆژئاوابكه‌ین؛ بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌كانمان؛ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی گشتی بوو له‌ شاری كۆبانێ و مۆزه‌خانه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پڕۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب و سه‌رچاوه‌زانستییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ماوه‌ی سێ ساڵ-دا توانیمان له‌ ڕێگه‌ی ناوه‌نده‌ رۆشنبیرو زانكۆ و كه‌سایه‌تی و كتێبخانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال؛ زیاتر له‌ 10 هه‌زار كتێبمان كۆكرده‌وه‌ و پلانیشمان هه‌یه‌ پشتگیرییه‌ كلتورییه‌كانمان بۆ خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامبێت.

وتیشی:  واشبڕیاره‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌ناوه‌نده‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌شی سۆرانی بكرێته‌وه‌و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ له‌پڕۆژه‌ی ئاینده‌ماندا بڕیاره‌ مه‌نهه‌جی (ئه‌لف و بێێ)ی كوردی بۆ قۆناغی سه‌ره‌تایی؛ ئاماده‌بكه‌ین، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ مه‌نهه‌جی خوێندنی زانكۆكانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت مه‌نهه‌جه‌كانی كۆلێژی ئاداب به‌شی زمانی كوردی و هه‌ندێك كۆلێژی تر.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م كه‌مپینه‌دا 44 لایه‌ن و كه‌سایه‌تی به‌شداربوون و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین.

PUKmedia تایبه‌ت

10.jpg

11.jpg


وێنە هەواڵ
  • image04
  • لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مووچه‌ و بودجه‌ له‌به‌غدایه‌

  • image04
  • سەرۆك كۆماری پێشووی كۆریای باشوور بە تاوانی گەندەڵی دارایی سزای دوو ساڵ زیندانی درا

  • image04
  • دوا ئارامگای شەهاب عوسمان پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو راگەیاندنكارو پەیامنێرمان

  • image04
  • دوای شێواندنی ئارامگه‌ی محه‌مه‌دی ماملێ پاكده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • چین.. شارێك له‌سه‌هۆڵ دروستده‌كرێت

  • image04
  • تویتەر هەژماری ترەمپ دادەخات

  • image04
  • لەئاڵۆزییەكانی واشنتۆندا 4 كەس كوژران

  • image04
  • سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی سوپای عیراق تێپدەپەرێت


                                           

بەسەرپەرشتی یەکێتی وۆرکشۆپێکی ئۆنلاین بەرێوەچوو


بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد 

بەسەر...


  یۆنان.. ناوەندێکی نوێ بۆ پێشوازی پەنابەران بنیاتدەنرێت
  بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌شداری له‌ بانگه‌شه‌و پشتیوانی دیجیتاڵی، دیجیتاڵ ئه‌دڤۆكه‌یسی كرد
                                           

درۆی لامه‌ركه‌زی له‌كابینه‌ی نۆدا


رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامه‌كه‌رزی ئیدار...


  پسپۆڕێكی ئابووری له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات
  كاریگه‌ری شه‌ڕی عیراق-ئێران له‌سه‌ر گونده‌كان ماوه‌
                                           

فەرەنسا.. رێوشوێنی نوێ بۆ بەڕەنگاری کۆرۆنا دەگیرێتەبەر

دوێنێ ئێوارە بەرواری ١٤ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەشێك لە وەزیرەكانی (وەزیری : تەندروستی ئۆلیڤیە ڤێران،...


  سلێمانی.. گه‌نجێك دڵی منداڵه‌ ئاواره‌كان خۆش ده‌كات
  كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی كوردستانی نوێ


کاریکاتێر