PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


رۆمانی ترس لەمەرگ بەزمانی کوردی بڵاودەکرێتەوە

"بە كتێبی بۆمبی ساڵ ناسراوە"

بۆ یەكەمجار لە كوردستان وەرگێڕێك كتێبێك بە گەرانتی چاپ و بڵاودەكاتەوە

 

وەرگێڕێكی گەنجی كورد بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، ڕۆمانێك بەشێوازێكی جیاواز و سەرنج ڕاكێش چاپ و بڵاودەكاتەوە، كە ئەویش گەرانتیكردنی ڕۆمانەكەیە بۆ خوێنەرانی.

 

ڕۆمانی (ترس لە مەرگ) یەكەمین بەرهەمی نووسەری ئوسترالیایی (ستیڤ تۆڵتز)ە، كە لە ساڵی 2008 بڵاوبووەوە و لەهەمان ساڵدا پاڵێورا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی "مان بوكەر" و وەكو یەكێك لە سەركەوتووترین و گەورەترین ڕۆمانەكانی مێژووی ئەدەبیاتی ئوسترالیا ناوی دەهێنرێت و یەكێكە لە پڕفرۆشترین بەرهەمەكانی نیویۆرك تایمز و ئەمازۆن.

 

ڕۆمانی (ترس لە مەرگ) لەلایەن وەرگێڕی كورد "ئارام ڕەشید" لە زمانی فارسییەوە كراوە بە كوردی و لەسەر ئەركی خۆی لە تاران چاپكراوە و لەلایەن دەزگای ڕەهەند كاری بڵاوكردنەوەی بۆ كراوە و لەئێستاشدا لە كتێبخانەكاندا بەردەستە بۆ خوێنەران.

 

ئارام ڕەشید، وەرگێڕی ڕۆمانی (ترس لە مەرگ)، بە (   )ی راگەیاند: ئەم ڕۆمانە باس لە قووڵایی بوونی مرۆڤەكان دەكات، درامێكی خێزانییە كە وێنای ترس، چاوەڕوانیی و ژیان بە كۆمیدیایەكی ڕەش دەكات.

 

وتیشی "چیرۆكی ڕۆمانەكە لەسەر زاری هەردوو كەسایەتی سەرەكی (مارتین و جاسپەر دین)ـەوە دەگێڕدرێتەوە، كە تا ڕادەیەك ڕوانگەی خوێنەر بەرامبەر چەمكەكانی (خۆشەویستی، ژیان، خێزان، نەتەوە و باوك و فەرزەندی) و لە هەمووشیان گرنگتر "مەرگ" دەگۆڕێت".

 

لەبارەی ئەوەی بۆچی وەرگێڕ ئەم كتێبەی بۆ خوێنەرانی گەرانتی كردووە و چۆن بیری لە كارێكی لەو جۆرە كردۆتەوە، ئارام ڕەشید وتی "زۆرجار لە پاش خوێندنەوەی كتێبێك، ئەو هەستەم هەبووە كە خەڵەتێنراوم، خەڵەتێنراو بەو مانایەی كە پارە و كاتێكی زۆرم داوە لە بەرامبەر شتێكدا كە پێموابووە هەم پارەكەم و هەم كاتەكەم بەهەدەر چووە. ئیدی زۆرجار بیرم لەوە دەكردەوە بریا بمتوانیبا لەگەڵ (نووسەر یان وەرگێڕ)ی كتێبەكە باسی ئەو هەستەی خۆمم بكردایە و داوای ڕوونكردنەوەم بكردبایە. لەمەوە بیرم لەوە كردەوە خۆم ئەوە كارە بكەم كە تائێستا خەونم بووە هەبێت و نەبووە. من دەتوانم بڕی پارەی كتێبەكە بۆ هەركەسێك بگەڕێنمەوە كە كتێبەكەی بەدڵ نەبێت و هەست بە خەڵەتاندن بكات لە بەرامبەر كڕینیدا، بەڵام بە داخەوە كە ناتوانم قەرەبووی ئەو كاتەی بۆ بكەمەوە كە لەدەستی چووە، تەنیا دەتوانم گوێی بۆ ڕادێرم كە بۆچوونەكانیم لەسەر كتێبەكە بۆ باس بكات و هۆكارەكانی بەدڵنەبوونی كتێبەكەم بۆ ڕوون بكاتەوە، كە بە داخەوە ئەمەش دیسانەوە پێویستی بە كاتە".

 

سەبارەت بەوەی بۆچی ناوی كتێبەكەی گۆڕیوە، وەرگێڕی ڕۆمانەكە ئاماژەی بەوەدا

"ناوی كتێبەكە خۆی (بەشێك لە گشت)ـە، بەڵام (ستیڤ تۆڵتز)ی نووسەری كتێبەكە لە چاوێپێكەوتنێكدا دەڵێت: ڕۆمانی (بەشێك لە گشت)م دەربارەی ترس لە مەرگ نووسیوە، هەروەها دەتوانین بڵێین كۆنسێپتی بنەڕەتی كتێبەكە مەرگە، ڕوونتر بڵێم (ترس لە مەرگ)ـە و گەورەترین ترسی ژیانی مارتین دینیش هەر مەرگە. بۆیە لەبری ناونیشانەكەی خۆی ئەم ناونیشانەم بۆ هەڵبژارد".

 

ئارام ڕەشید كتێبەكان لە زمانی فارسییەوە وەردەگێڕێتەسەر زمانی كوردیی و تاوەكو ئێستا وەرگێڕانی بۆ هەریەك لە ڕۆمانەكانی (كۆلارەباز، بەردی سەبووری، منداڵی پێنجەم، ڕێگا، بازاڕیی، كافكا لە كەنار دەریا) كردووە و چاپ و بڵاویكردونەتەوە.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر