PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


پێشانگەی كتێب لەسلێمانی، یان نمایشی بیری توندڕەوی

خولی ئەمساڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی، زیاتر لەخوولی پێشوو، هەروەها پیشانگەكانی تری كتێبیش، بیری توندڕەوی و باكگراونی ئیسلامی سیاسی لەپشتییەوەبوو، ئەمەش زۆر بەئاشكرا بەهەموو لایەنێكی ئەو پیشانگەیەوە دیاربوو.

هەر جوڵەو چالاكییەكی رۆشنبیری و كلتوری، لەم شارەو شارەكانی تری هەرێمی كوردستان بەگرنگ و پڕ بایەخ دەزانم، بەڵام بەئاراستەی كرانەوەو گونجاندن لەگەڵ سیمادیارو مێژووییەكانی سلێمانیدا.

ئەوەی لەهەردوو خولەكەی پیشانگەی نێودەوڵەتی كتێب بەگشتی و خولی ئەمساڵی بەدیدەكرێت، زاڵبوونی كلتورێكی ئیسلامی سیاسی و ئیخوانیانەبوو، كە نەلەگەڵ سیمای شارێكی وەك سلێمانیدا تەبایە، نە لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی پایتەختی رۆشنبیری، نەلەگەڵ ئامانجی پیشانگەی نێودەوڵەتی. لەوانەش:

- لۆگۆی سەرەكی خولی ئەمساڵی پێشانگەكە بەجۆرێك دیزاینكراوە كە  رەنگدانەوەو نزیكە لە وشەی(الله)وە، ئەمەش هیچ پەیوەندییەكی بەناوی پیشانگە و شوێنی پیشانگە و ناوەڕۆكی پیشانگەكەو نیە، جگە لە رەنگدانەوەی رێكخەرانی پیشانگەكەو باكگراوندی ئەو كۆمپانیایەی كە ئەركی بەڕێوەبردن و رێكخستنی پیشانگەكەی پێ سپێردراوە بۆچەند ساڵێك.

- هەندێك لەو دەزگایانەی لەپیشانگەكەدا جێیان كراوەتەوەو شوێنی باشیان بۆ تەرخانكراوە، ئەو دەزگایانەن كە باكگراوندێكی ئیسلامگەرایانەو توندڕەوانەیان هەیەو كاریان بڵاوكردنەوەی هزرو بیری توندڕەوییە نەك لێبوردن و دیالۆگی هاوچەرخانە لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بەئیسلامی راستەقینەی دور لەئایدیا سیاسییەكەوە هەیە، ئەگەر وانیە بۆچی خانەیەكی تایبەت بەئاینەكانی تر (مەسیحی، زەردەشتی، ئێزدی، یارسان)جێی بۆ نەكرابۆوە؟

- زۆرینەی ئەو كتێبە عەرەبییانەی لەسەر فیقهی ئیسلامی و بیری ئیسلامی سیاسی نووسرابوون و لەپیشانگەكەدا هەبوو، لەبنەڕەتدا رێگە پێدراونین بۆ بڵاوكردنەوە لەو وڵاتانەی لێوەی هێنراون، بەڵام چونكە هەم پیشانگەكە مەبەستی بووە، هەم بڕیاربەدەستانی رۆشنبیری لەپایتەختی رۆشنبیری ئاگایان لەم شتە نیە، بەئاسانی دەهێنرێن و لەشارێكی وەك سلێمانی، بەئاشكراو بەبەرچاوی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەفرشرێن و ساغ دەكرێنەوەو مێشكی گەنجانی ئەمشارەی پێ دەشۆردرێتەوەو پەرە بەكلتوری ئیخوانەكان دەدرێت.

خۆزگە، ئەوەی لەم شارە شتێكی بەدەستەو ئاگای لەبڕیارەكان و ئەمجۆرە چالاكییانە هەیە، كەمێك رۆبچونایەتە وردەكارییەكانەوە، بۆ ئەوەی لەناو خۆمانەوە، نەوەیەكی توندڕەو دروستنەكرێت و ئەزمونی لوبنان و ئەفغانستان و هاوشێوەكانیان دووبارە نەبێتەوە.

بەڵام كێ لەخەمی ئەم لایەنە ژیارییەی سلێمانیدایە؟ ئەسڵەن كێ لەخەمی ژیاندایە لەسلێمانی، تالەخەمی ئەم جۆرە پیشانگەیانەدا بێت، لەكاتێكدا دەیان فەرمانگەی سەر بەوەزارەتی رۆشنبیری و رێكخراوی رۆشنبیری و هاوشێوەكانی لەم شارەبونیان هەیە، بەڵام بۆچی سەرنجیان لەسەر ئەو كتێبە ئیسلامییە سیاسییە توندڕەوانە نەداوە، ئەوەیان من نایزانم و (شارەزا، راوێژكار، نوێنەر)انە دەیزانن، كە لەئاستی بڕیارداندان.

نووسینی/ هەڵگورد جەلال

PUKmedia تایبەت

 

 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال

 تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام درا له‌ ساڵی ١٩٨٨ ، كه‌ب...


  ئەنفال تاوانی سەدە
  وێنه‌.. مه‌راسیمی ئه‌نفال له‌ چه‌مچه‌ماڵ


کاریکاتێر