PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبی تێگه‌یشتن له‌ ڕۆمان

گفتوگۆی شاخه‌وان سدیق له‌گه‌ڵ عه‌لی عوسمان یه‌عقووب
ده‌رباره‌ی پرسه‌ ئاڵۆزو ته‌كنیكه‌ جیاوازه‌كانی ڕۆمان

ئه‌م كتێبه‌ به‌رهه‌می كاری ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌ده‌بیه‌ و پێكهاتووه‌ له‌ دیدارێكی ئه‌ده‌بی درێژی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان سدیق له‌گه‌ڵ عه‌لی عوسمان یه‌عقوب ده‌رباره‌ی ژانری ڕۆمان، كتێبه‌كه‌ قه‌باره‌ی 230 لاپه‌ڕه‌یه‌و له‌لایان (زاری)ه‌ وه‌ كاری دیزاینی ناوه‌وه‌و به‌رگه‌كه‌ی بۆ كراوه‌و له‌ چاپخانه‌ی كارۆ له‌ سلیمانی چاپ كراوه‌ و له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ كۆشكی نووسیار و كه‌پر ده‌ستده‌كه‌وێت.  

شاخه‌وان سدیق ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌م كتێبه‌ ئیشكردنێكی ووردی ئێمه‌یه‌ ده‌رباره‌ی وورژاندن و دووباره‌ پیاچونه‌وه‌ به‌ پرسی ڕۆمان و ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی هه‌تا ئێستا بۆ پرسی (پێگه‌ی خه‌یاڵ له‌ ڕۆمان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ڕۆماننووس له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی، ئاماژه‌ و به‌كارهێنان و هۆكاری توندوتیژی له‌ ڕۆمان، پێگه‌ و بایه‌خی ئایین و ئه‌فسانه‌ و زمان بۆ ڕۆمان، ڕۆڵی خوێنه‌ر له‌ ده‌ستنیشانكردنی مانا، به‌كارهێنانی ته‌كنیكی ده‌قئاوێزان، جگه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی شووناس و پێگه‌و ئه‌ركه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ڕۆمان) و چه‌ندان پرسی تر، كتێبه‌كه‌ به‌رهه‌موو شه‌ونووخونی و دڵسۆزی و ماندووبونی هه‌ردوكمانه‌ و دڵسۆزانه‌ كارمان له‌سه‌ر كردوه‌، من بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم كارێكی وا بكه‌م و زانستیانه‌ پرسیاره‌كان داڕێژم به‌ ده‌یان كتێب م ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندۆته‌وه‌و له‌كاتی كاركردن له‌ كتێبه‌كه‌دا ته‌واوی كاتی خۆم بۆ ته‌رخانكردووه‌.  به‌بڕوای من ئه‌م كتێبه‌ ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین سه‌رچاوه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌. كتێبه‌كه‌ ئێستا ئاماده‌یه‌و به‌مزوانه‌ ده‌برێته‌ چاپخانه‌و دواتر بڵاوده‌بێته‌وه‌.

له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا لێكۆله‌رو وه‌رگێڕ (عه‌لی عوسمان یه‌عقوب) ده‌ڵێت":  گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ڕۆمان له‌ ڕێگه‌ی پرسیاركردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ كارێكی هێنده‌ ئاسان نییه‌، به‌تایبه‌تی كاتێك پرسیاركه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێكی به‌په‌رۆش بێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و شاره‌زای دنیای ڕۆمان بێ و خوێنه‌رێكی جیددی ئه‌م ژانره‌ ئه‌ده‌بییه‌ش بێ. ڕاسته‌ ڕۆمان ژانرێكی زۆر ئاڵۆزه‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌رخودری له‌گه‌ڵ ده‌كا فره‌ڕه‌هه‌ندن و ته‌كنیكه‌كانی له‌بن نایه‌ن، به‌ڵام پرسیاركردن ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ت و ته‌كنیكانه‌ پێویستی به‌ زانیارییه‌كی باش هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی من له‌ شاخه‌وان سدیقی ڕۆژنامه‌نووسم بینی، به‌ر له‌ هه‌موو شتێك په‌رۆشییه‌كه‌ی بوو بۆ تێگه‌یشتن له‌و پرسه‌ ئاڵۆزانه‌ی پرسیاره‌كانی له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌كرد.

ئه‌گه‌رچی ڕۆمان، سه‌باره‌ت به‌و ته‌كنیكه‌ ئاڵۆزانه‌ی به‌كاری دێنێ و به‌و بابه‌ته‌ فره‌ڕه‌هه‌ندانه‌ی به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ ده‌كا، له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی ژانره‌ ئه‌ده‌بییه‌كانه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دنیای ئه‌و ژانره‌، هێنده‌ فراوان و پڕجووڵه‌یه‌، بۆیه‌، به‌رده‌وام پرسیاری تازه‌ ده‌ورووژێنێ. ڕه‌نگه‌ نهێنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ی ڕۆمان له‌وه‌دابێ، كه‌ له‌ سه‌رێكه‌وه‌ "خۆشبه‌ختانه"‌ هیچ پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوی نییه‌ و له‌ سه‌رێكی تریشه‌وه‌ پانتاییه‌كی هێنده‌ فراوانه‌، به‌ئاسانی بیرۆكه‌ و ته‌كنیكی تازه‌ له‌خۆ ده‌گرێ. بۆیه‌، به‌رخورد له‌گه‌ڵ كایه‌ مه‌عریفییه‌ جیاجیاكان و بابه‌ت و چه‌مكه‌ ئاڵۆزه‌كان ده‌كا. ئه‌مانه‌ش بوونه‌ سه‌رچاوه‌ی پرسیاره‌كانی شاخه‌وان و بابه‌ته‌كانی وه‌كوو پێگه‌ی خه‌یاڵ له‌ ڕۆمان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ڕۆماننووس له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی، ئاماژه‌ و به‌كارهێنان و هۆكاری توندوتیژی له‌ ڕۆمان، پێگه‌ و بایه‌خی ئایین و ئه‌فسانه‌ و زمان بۆ ڕۆمان، ڕۆڵی خوێنه‌ر له‌ ده‌ستنیشانكردنی مانا، به‌كارهێنانی ته‌كنیكی ده‌قئاوێزان، جگه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی شووناس و پێگه‌و ئه‌ركه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ڕۆمان و چه‌ندان پرسی تر.

هه‌ڵبه‌ت هیچكام له‌ وه‌ڵامه‌كان به‌ده‌ر نه‌بوون له‌ ئاماژه‌كردن به‌ چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌ ڕۆمانی جیهانی. كاتێك وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیشم ده‌دایه‌وه‌، هه‌ستم ده‌كرد شاخه‌وان زۆر به‌وردی وه‌ڵامه‌كانی منی ده‌پشكنی و بیری لێ ده‌كردنه‌وه‌. بۆیه‌، جار جار، هه‌ر له‌ وه‌ڵامه‌كان، پرسیاری تری ده‌ورووژاند نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ڵامێكی بۆیان نه‌بوو، به‌ڵكوو ڕه‌نگه‌ ویستبێتی وه‌ڵامێكی جیاواز به‌ده‌ست بێنێ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، به‌گشتی، له‌ بیركردنه‌وه‌ و گومانی خوێنه‌ری ئاسایی ئاگادار بووبێ. بۆیه‌، ویستبێتی وه‌ڵامه‌كان زیاتر خوێنه‌ر قایل بكه‌ن. دووریش نییه‌، وه‌كوو ڕۆژنامه‌نووس، هه‌وڵی دابێ، من بخاته‌ دۆخی شپرزه‌یی. له‌ سه‌رێكی تره‌وه، من هه‌ستم كرد گفتوگۆكردنه‌كه، سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌ ورده‌كانی ئه‌و،‌ به‌ ئاڕاسته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه‌دا ده‌چێ، ئیتر ده‌بوو به‌ وریاییه‌وه‌ وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ و بیرۆكه‌كانی ناو وه‌ڵامه‌كان هه‌ڵبژێرم. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌وه‌ی، دواجار، وایكرد گفتوگۆكه‌ی نێوانمان به‌جۆش بێ، خه‌مخۆری هه‌ردوولامان بوو بۆ ڕۆمان.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر