PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


365 كۆمپانیاو وڵات لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەشدارن

سبەینێ دووهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، بەدروشمی (كتێب هاوڕێی بەردەوامە) دەكرێتەوە و زیاتر لە 350 كۆمپانیا و 15 وڵاتی بیانی بەشداری دەكەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای ئەتلەس ئەسیل و پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتی-یش رایدەگەیەنێت، پێشانگاكە بۆ سلێمانی و كوردستان  زۆر گرنگە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 17-11-2020، لەناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدرا دەربارەی كردنەوەی دووهەمین  پێشانگای كتێب لە سلێمانی و بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای ئەتلەس ئەسیل و پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: كردنەوەی پێشانگاكە زۆر گرنگە و جوڵەیەكی گەورە دەخاتە بازاڕی شاری سلێمانی و كوردستانەوە و دەیان هەزار میوانی بیانی بەشداری تێدا دەكەن.

پێشتریش ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاندبوو: بەچاودێریی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل دووهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، بەدروشمی (كتێب هاوڕێی بەردەوامە) دەكرێتەوە و تێیدا ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی جێبەجێ دەكرێن.

راشیگەیاند: لەڕووی تەندروستییەوە تەواوی ئەو رێنماییانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داوای دەكات لەناو پێشانگاكەدا جێبەجێ دەكرێت تا هاووڵاتیان سەلامەتبن و پارێزراوبن لە هەمو جۆرە بەركەوتن و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب لە 18-11 بۆ 27-11، لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە و لەسەر رووبەری 10 هەزار مەرتر چوارگۆشە دەكرێتەوە و زیاتر لە 350 كۆمپانیا و 15 وڵاتی بیانی تیایدا بەشدارن.

PUKmedia تایبەت

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە.......

44.jpg


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر