PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


ڕیفراندۆم له‌ نێوان هه‌ڵه‌ و ڕاستیدا

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شادمانی مه‌لا حه‌سه‌ن كه‌ له‌ دوو توێی كتێبێكدا كه‌وتۆته‌ به‌ر چاوی خوێنه‌ران.

كتێبه‌كه‌ له‌ سێ به‌ش و دوو پاشكۆ پێكهاتووه‌.

نووسه‌ر له‌ به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌یدا باس له‌ ڕیفراندۆم له‌ڕووی مانا و چه‌مك و مێژوو و جۆره‌كانی ڕیفراندۆم ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ مێژووی گه‌شه‌كردنی ڕیفراندۆم و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڕێمانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ڕیفراندۆمدا تووشی شكست بوون و هاوكات باس له‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ هێشتا له‌ چاوه‌ڕوانی سه‌ربه‌خۆیدان.

نووسه‌ر له‌سه‌ر ڕیفراندۆم ده‌نووسێت: وشه‌ی ڕیفراندۆم له‌ بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی لاتینی و كۆنه‌ و به‌ مانای پرسكردن به‌ میلله‌ت دێت و زۆر كاتیش به‌ڕاپرسی گشتی ناسراوه‌. نووسه‌ر دواتر به‌ وردی وشه‌ی ڕیفراندۆم شی ده‌كاته‌وه‌ . وشه‌ی ڕیفراندۆم لێكدراوه‌ و له‌دوو به‌ش پێكهاتووه‌، وشه‌ی ڕیفران واته‌ پرسكردن و دۆم به‌ واتای میلله‌ت یان خه‌ڵك دێت. نووسه‌ر هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕیفراندۆمی وه‌ك ڕێگا چاره‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ و وڵاته‌ داگیركراوه‌كان له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌.

نووسه‌ر له‌به‌شێكی دیكه‌ نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌ جۆره‌كانی ڕیفراندۆم ده‌كات و ده‌نووسێت: جۆره‌كانی ڕیفراندۆم بریتیه‌ له‌ ڕیفراندۆمی ده‌ستووری، ڕیفراندۆمی قانوونی، ڕێفراندومی سیاسی و ڕیفراندۆمی و ڕیفراندۆمی كه‌سی.

مێژووی گه‌شه‌كردنی ڕیفراندۆم بۆ سه‌رده‌می شارستانییه‌تی یۆنانی كۆن و ڕۆمانی به‌ تایبه‌تی بۆ شاری ئه‌سینا له‌ ساڵی 508 پێش زایین ده‌گه‌رێته‌وه‌.

به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ باس له‌ كوردستان وڵاتێك له‌ چاوه‌ڕوانی سه‌ربه‌خۆیی، كوردستان وڵاتی كوردان، باشووری كوردستان، لكاندنی باشووری كوردستان به‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عیراقه‌وه‌، كورد له‌چاوه‌ڕوانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ڕیفراندۆم له‌نێوان كارتی گوشار و بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی خۆكوژیدا، پشتیوانانی ڕیفراندۆم و دژه‌كانی ڕیفراندۆم یان دڵسۆزانی كێشه‌ی كورد ده‌كات.

له‌ به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر باس له‌ مافی چاره‌نووس له‌ڕووی زمان و چه‌مك و مانا و پێناسه‌ی چه‌مكی مافی مرۆڤ و مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی مافی چاره‌نووسی گه‌لان و ئامانج له‌ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان و مافی كورد له‌ بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ده‌كات.

له‌ پاشكۆی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌دا نووس باس له‌ ڕێگاكانی به‌ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی بوون و هۆكاره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی و فاكته‌ره‌كانی خۆڕاگرتن ده‌كات و چه‌ندین نووسینی خۆی له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌ك به‌ڵگه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

له‌ پاشكۆی دووه‌می كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌ لێدوان و نامه‌ و وتاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی زلهێز و هه‌ندێك له‌ سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌رانی كورد ده‌كات كه‌ پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئاماژه‌یان به‌ مه‌ترسییه‌كان داوه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی وڵاتانی زلهێز و هه‌ڕه‌شه‌كانیان.

له‌و به‌شه‌دا ده‌قی نامه‌كه‌ی تیلرسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا بۆ مه‌سعود بارزانی به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی خراوه‌ته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم كراوه‌ و باس له‌ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا و رووسیا سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم كراوه‌.

ناوی كتێب/ ڕیفراندۆم له‌نێوان هه‌ڵه‌ و ڕاستیدا

ناوی نووسه‌ر/ شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن

بابه‌ت/ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی

دیزاین به‌رگ و ناوه‌ڕۆك/ محه‌مه‌د قادر

تیراژ/ 500 دانه‌

چاپ/ یه‌كه‌م ساڵی 2020

PUKmedia 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر