PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌یادی ساڵیادی دامه‌زراندنی سلێمانیدا پێشانگای نێوده‌ڵه‌تی كتێب له‌ سلێمانی بكرێته‌وه‌و ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وامبێت، له‌ رۆژی 18-11-2020، له‌سه‌عات 10:00 ی به‌یانی پێشانگای نێوده‌ڵه‌تی كتێب له‌سلێمانی بكرێته‌وه‌و له‌ 27-11-2020، كۆتایی پێدێت.

شه‌وقی عومه‌ر مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و ماركێتین له‌ پێشانگای نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ گرێبه‌ستێكی 15 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی سلێمانیدا ئه‌م پێشانگایه‌مان گرتووه‌، كه‌ بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ جۆره‌ها پێشانگای تیا بكه‌ینه‌وه‌ له‌وانه‌ش (پێشانگای كتێب و كشتوكاڵ و ده‌رمان و به‌روبوومی خۆراكی.. هتد)، بۆ ئه‌مساڵیش یه‌كێك له‌ چالاكییه‌كانمان به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی شاری سلێمانییه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌یادی دامه‌زراندنی سلێمانیدا، ساڵانه‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب ده‌كه‌ینه‌وه‌، ساڵی پار خولی یه‌كه‌می بوو بۆ ئه‌مساڵیش خولی دووه‌مێتی كه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی: بۆ ئه‌مساڵ كه‌ خولی دووه‌مێتی نزیكه‌ی له‌ 15 وڵاته‌وه‌ به‌شداریكردن هه‌یه‌ له‌پێشانگاكه‌دا له‌وانه‌ توركیاو ئێران و وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپیش به‌شدارن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی ئه‌فریقیدا زۆربه‌ی دارنه‌شره‌كان له‌ پسپۆڕه‌ جیاوازه‌كان، له‌وانه‌ یاساو كلتورو رۆشنبیری و ئاین و مێژوو و مرۆڤناسی و ده‌روونزانی و كۆمه‌ڵناسی و چه‌ند بوارێكی تر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ له‌ پێشانگاكه‌دا به‌شدارده‌بن، به‌هه‌موو زمانه‌ زیندوه‌كانی جیهان و وڵاتانی دراوسێمان له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ به‌ زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و توركی كتێب به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ خوێنه‌ران.

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و ماركێتین له‌ پێشانگای نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند: له‌هه‌مان كاتدا پێشانگا داشكاندن و ئۆفه‌ری تایبه‌تی داوه‌ به‌ كوردانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان، چونكه‌ ئه‌م پێشانگایه‌ی سلێمانی ئێستاكه‌ ده‌سته‌خوشكی سنه‌و شاره‌ به‌ناوبانگه‌كانی تری جیهانه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ كارله‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ین كه‌ به‌شداربووانمان له‌ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواو باكوری كوردستانیشه‌وه‌ به‌شداربن، بۆئه‌وه‌ش به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ كارئاسانیمان بۆ كردوون، له‌ پێشانگاكه‌دا داشكاندنیان بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بێن له‌ پێشانگای كتێبدا به‌شداربن .

 هه‌روه‌ها وتی: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مساڵ گرفتی كۆرۆنا هه‌یه‌، به‌ڵام پێشانگا به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامیه‌ت و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌به‌ر جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت، وتیشی: له‌ ساڵی پاردا رۆژانه‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ 10 بۆ 20 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خه‌ڵكێكی زۆرتر سه‌ردانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب بكه‌ن، ئه‌م پێشانگایه‌ سلێمانی ده‌كات شوێنی جموجۆڵێكی بازرگانی و كلتوری زۆر گه‌وره‌ به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقه‌وه‌و له‌هه‌ندێك له‌ شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكوری كوردستانیشه‌وه‌ سه‌ردانكار ده‌بێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆمپانیای گه‌شتیاری بواری گه‌شتوگوزار له‌ناوه‌ڕاست و خواروی عیراقه‌وه‌ له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستیانكرووه‌ به‌ خۆئاماده‌كردن بۆئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بێن بۆ سه‌ردانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ سلێمانی، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌وه‌ زۆرترین كتێب و سه‌رچاوه‌ بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكان ده‌سته‌به‌ربكرێت بۆ خوێندن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ وڵاتانی دراوسێمان پێشانگای كتێبی زۆر پێشكه‌وتوویان هه‌یه‌ له‌ سلێمانیدا به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وه‌كو كۆمپانیای ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌مان كرد، كه‌ ئه‌مه‌ خولی دووه‌می پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبه‌، لێره‌وه‌ چاوه‌ڕوانیمان له‌ هه‌موو ده‌زگاكانه‌ هه‌موویان بێ جیاوازی هاوكارمان بن له‌رووی مه‌عنه‌وی و ئیداری و كارئاسانییه‌وه‌، به‌ڵام له‌رووی لۆجستی و ماددیی و سپۆنسه‌رو تێچووه‌وه‌ هه‌مووی كۆمپانیای ئه‌تڵه‌س ئه‌سیڵ پێشانگاكه‌ ده‌بابه‌ڕێوه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین رووداوێكی گه‌وره‌بێت وابكات كه‌ هه‌لێكی كاری زۆر له‌ سلێمانیدا بڕه‌خسێنێت، به‌تایبه‌تی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌ سلێمانیدا جوڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات، بۆ نموونه‌ له‌ساڵی پاردا له‌ ماوه‌ی 15 بۆ 20 رۆژی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبدا هۆتێل و رێستۆرانت و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانی بوژانه‌وه‌یه‌كی باشیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی، كه‌ چه‌ندین میوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاتنه‌ ئه‌م شاره‌ به‌روبومی ناخۆیی سلێمانیان ده‌كڕی و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یان برده‌وه‌، هه‌روه‌ها كه‌رتی گواستنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان جوڵه‌ی تێكه‌وتبوو بوژابووه‌وه‌ هه‌لی كاری كاتی و وه‌رگێڕان ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌شی خۆی به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌شداریكرد له‌ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ شاری سلێمانی.

ئاشكراشیكرد، پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ سلێمانی له‌ 18 بۆ 27 ی مانگی 11-2020، واته‌ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، له‌ رۆژی 18-11-2020، له‌سه‌عات 10:00 ی به‌یانی پێشانگای نێوده‌ڵه‌تی كتێب له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت  


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر