PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبه‌كانی مه‌لاشاخی خه‌رمانی یاده‌وه‌ری پارتیزانه‌كانه‌

به‌داخه‌وه‌ ده‌ركه‌وت گله‌یی زۆربه‌مان له‌وه‌ی كه‌ كاره‌كته‌ره‌كانی ناو رووداوه‌كانی مێژووی نوێمان ده‌ستناده‌نه‌ قه‌ڵه‌م و ئه‌وه‌ی كردویانه‌ و دیویانه‌ نایخه‌نه‌ سه‌ر په‌ڕه‌ی كتێبه‌كان، له‌جێی خۆیدا نه‌بوو، ئه‌مه‌ له‌وه‌وه‌ هات كه‌ به‌م دواییان ژماره‌یه‌ك كتێبی به‌ قه‌باره‌ گه‌وره‌ خرایه‌ سه‌ر مێزی كتێبفرۆشه‌كان كه‌ خوێنه‌ر و لێكۆڵه‌رانی مێژووی نوێی میلله‌ته‌كه‌مانی نائومێد كرد. ده‌ركه‌وت ئێمه‌ی كورد وه‌كو چۆن له‌ ئیداره‌دان و راگه‌یاندن و وه‌رزش و هتد زۆرمان ماوه‌ بگه‌ینه‌وه‌ به‌ وڵاتانی تر، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریشدا كڵۆڵین، نه‌ك ریزبه‌ندی و ورده‌كاری روداوه‌كان گرنگ نین به‌لامانه‌وه‌، به‌ڵكو گرێی ده‌روونی و كۆنه‌قین و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ شه‌خسییه‌كانیش بوون به‌ هه‌وێنی نووسینه‌وه‌ی ده‌یان بیره‌وه‌ری و وێنه‌ گشتییه‌كه‌ی شێواندووه‌.

له‌ناو ئه‌و دۆخه‌ ئاڵۆز و شێوێنراوه‌، به‌ده‌گمه‌ن نوسینێك به‌رچاو ئه‌كه‌وێت ئاه به‌ دڵدا بێنێت و به‌شێك له‌ وێنه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی رووداوه‌كانی مێژووی نوێی ئه‌م ناوچه‌یه‌ت به‌رچاو بخاته‌وه‌. له‌م ساڵدا دوو به‌رگی كتێبی ( پارتیزانه‌كانی دوای ئه‌نفال) له‌ نووسینی نووسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی پارتیزان (مه‌لا شاخی) چاپكراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی نووسین و وێنه‌ و نامه‌ی ده‌ستنووسه‌، ته‌نها باس له‌ جووڵه‌ و كرده‌وه‌ پارتیزانییه‌كانی كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال هه‌تا راپه‌رینی 1991 ده‌كات.

گێڕانه‌وه‌ی پارتیزانه‌كان

ئه‌م كتێبه‌ ته‌نها بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسه‌ر نییه‌، به‌ڵكو نووسین و بیره‌وه‌رییه‌كانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پارتیزانه‌كان له‌ زۆربه‌ی حزبه‌كان بوون به‌ به‌شێك له‌ كتێبه‌كه‌، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ نه‌بێت به‌ به‌شێك له‌ مێژووی حزبێكی دیاریكراو، به‌ڵكو مێژووی پارتیزانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ دژی رژێمێك. بوواردان به‌ نووسین و بیره‌وه‌ری زۆرێك له‌ پارتیزانه‌كان هیچ بوواری بۆ شه‌ری شه‌خسی و گرێی ده‌روونی نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌، نه‌بینراوه‌ كه‌ هیچ كتێبێك كه‌ كورد نووسیبێتی و به‌وجۆره‌ بێلایه‌ن بوبێت.

ژیانی پارتیزانه‌كان

ئه‌م كتێبه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتیزانه‌كان له‌ پێناوی ئامانجه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ شوێنێكی دیاریكراو نه‌بووه‌ بۆ ژیانكردنیان، هیچ كات و وه‌رزێك ئه‌مان پشوویه‌كیان نه‌داوه‌، به‌ڵكو له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ شارباژێڕ و ده‌شتی هه‌ولێر و باڵه‌كایه‌تی و بادینان و پشده‌ر له‌ سه‌ختترین وه‌رزی ساڵدا به‌ پیاده‌ و به‌ ناو گونده‌ چۆڵكراو و وێرانكراوه‌كاندا رۆشتوون و چالاكییان دژی سوپا تۆكمه‌كه‌ی رژێمی به‌عس كردووه‌، خۆشارنه‌وه‌ی دوای چالاكی به‌ برسێتی و پێڵاو و پۆشاكی دڕاو به‌ پیاده‌رۆشتنی ده‌یان كیلۆمه‌تر به‌ شاخ و دۆڵ و به‌نده‌نه‌كانی كوردستاندا بووه‌ به‌ ته‌واوی ژیانیان نه‌ك به‌شێكی. هه‌ڵبژارده‌ی شه‌ڕی به‌ره‌یی و ناوشار و ناو گونده‌كان ئاماژه‌بوو بۆئه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ك گۆڕه‌پانه‌كه‌ چۆڵنه‌كراوه‌ بۆ حكومه‌تی ئه‌وكاتی عیراق و به‌چۆڵكردنی گونده‌كان پێشمه‌رگه‌ كۆتایی نایه‌ت، له‌لایه‌كیتره‌وه‌ په‌یام بوو به‌ خه‌ڵكی كوردستان و رێكخستنه‌كانی ناو شار كه‌ ئاشبه‌تاڵ له‌ به‌رنامه‌ی شۆڕشی نوێدا نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پلانی ئه‌نجامدانی راپه‌رین دائه‌نرێت و نزیكه‌.

پره‌نسیپی پێشمه‌رگایه‌تی

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ پارتیزانه‌كانی دوای ئه‌نفال كه‌مینه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی نوێ بوون تاراده‌یه‌ك له‌ سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ دوور بوون، به‌ڵام هه‌میشه‌ كاره‌ پارتیزانی و جێگۆڕكێكانیان له‌سه‌ر داواو رێنمایی سه‌ركردایه‌تی و كه‌سانی سه‌روو خۆیان بووه‌، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌رێگه‌ی ئالوگۆڕی نامه‌ و ئامێری بێته‌له‌وه‌ بووه‌، ته‌نانه‌ت دیاریكردنی لێپرسراوه‌ ناوچه‌ییه‌كان و چۆنێتی په‌یوه‌ندی به‌ رێكخستنه‌كانی ناوشار و جێگۆركێی مه‌فره‌زه‌ به‌ راوێژ و فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی بووه‌.

نامه‌نووسین

له‌م كتێبه‌دا ژماره‌یه‌ك نامه‌ی ده‌ستنوس و بروسكه‌ جێی كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ده‌بێكی باڵای نامه‌نووسین پیشان ئه‌دات، پێمان ئه‌لێت ئه‌وه‌ی له‌و سه‌ر به‌رد و ناو دۆڵ و گونده‌ روخاوانه‌داهه‌بووه‌، ده‌زگایه‌كی رێكخراوی خاوه‌ن پلان و پره‌نسیپ بووه‌، نامه‌ی نووسراو به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌یه‌كیتر، له‌ سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ بۆ دورترین ناوچه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌رێگه‌ی كه‌سانی شاره‌زا و نه‌ترس و چاپوكه‌وه‌ بووه‌.

راپه‌ڕین نزیكه‌

قۆناغی ده‌ستپێكی ئه‌نفال هه‌تا راپه‌ڕین به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی (عیراق ـ ئیران) كۆتایی هاتبوو، حكومه‌تی عیراق ته‌واوی توانا سه‌ربازییه‌كانی خۆی خستبووه‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك بنكه‌ و باره‌گا و چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كۆتایی پێبێنێت، له‌لایه‌كیتره‌وه‌ گونده‌كان وێران بكات و بیانكات به‌ ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو، به‌ڵام پێشتر پارتیزانه‌كان و سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌ خۆیان بۆ ڕۆژی له‌وه‌ سه‌ختتر ئاماده‌ كردبوو، ده‌یانزانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها سه‌ر جاده‌ی رێك و ته‌خت نابێت، له‌ دۆخێكی له‌و جۆره‌شدا پلانی راپه‌رین دانراو ئامانج روون بوو، واده‌ی راپه‌رین نزیكبووه‌وه‌ و به‌رنامه‌كان وردكرانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ بۆ قۆناغی دوای راپه‌رین له‌سه‌ری رێكه‌وتن، به‌م جۆره‌بوو، رێزگرتن له‌و چه‌كدارانه‌ی هاوكاری پێشمه‌رگه‌ ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ رێكخستنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. رێزگرتن له‌ دیل و ناردنیان بۆ شوێنی پارێزراو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناو داموده‌زگا حزبی و جاسوسییه‌كان و پاراستن و ئه‌رشیفكردنیان، رێگه‌نه‌دان به‌ ره‌فتاری نه‌شیاو له‌ هیچ شوێنێكدا و پاراستنی پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری ناوچه‌كه‌مان.

به‌شی زۆری ئه‌و پارتیزانانه‌ به‌ ئامانج نه‌گه‌یشتن و چوونه‌ كاروانی نه‌مرانه‌وه‌، به‌شێكیشیان شوێنده‌ستیان له‌ راپه‌ریندا دیار كه‌وتوو دواتریش بوون به‌ به‌شێك له‌ خه‌باتی شارستانی، جا هه‌ندێكیان له‌م جۆره‌ خه‌باته‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون و به‌شێكیشیان به‌پێچه‌وانه‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ی مه‌لا شاخی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆری هه‌ڵه‌ زمانه‌وانی و هه‌ڵه‌كانی چاپكردنی بێزارت ده‌كات، ره‌نگه‌ له‌رووی ناوه‌رۆك و رواوه‌كانه‌وه‌ هه‌له‌ی تیدا بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ناوه‌ندێك بۆ ئه‌رشیفكردنی مێژووی نوێ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نووسینه‌كان دروستبكرێت و له‌و په‌رش و بڵاوییه‌ش رزگاربكرێت.

PUKmedia شاهۆ غه‌فوور


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر