PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


350 كۆمپانیاو 15 وڵات لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كتێب بەشدارن

دووهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، بەدروشمی (كتێب هاوڕێی بەردەوامە) لەسەر رووبەری 10 هەزار مەرتر چوارگۆشە دەكرێتەوە و ماوەی 10 رۆژ بەردەوامدەبێت و تێیدا زیاتر لە 350 كۆمپانیا و 15 وڵاتی بیانی بەشداری دەكەن.

ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: بەچاودێریی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل دووهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، بەدروشمی (كتێب هاوڕێی بەردەوامە) دەكرێتەوە و تێیدا ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی جێبەجێ دەكرێن.

وتیشی: یاسین رەحیم، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاودێری بازرگانی و هاتوچۆی سلێمانی و نشینگەی سلێمانی و تەندروستی و ئاسایشی سلێمانی و بەرگری شارستانی و چالاكییە مەدەنییەكان و پۆلیسی فریاكەوتن، باس لە كردنەوەی دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب كرا.

راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی ژوور رایگەیاندووە، هەمومان بەبەرپرسیارێتییەوە لەهەوڵی كردنەوەی دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبین تابتوانین لەشاری ڕۆشنبیریدا كتێب ئاشنا بكەینەوە بەتەواوی خوێنەران، كە تازەترین بەرهەمەكانی كتێب و نوسەرانی ناوخۆی و جیهانی لەخۆدەگرێت.

ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا: لەڕوی تەندروستییەوە تەواوی ئەو رێنماییانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داوای دەكات لەناو پێشانگاكەدا جێبەجێ دەكرێت تا هاووڵاتیان سەلامەتبن و پارێزراوبن لە هەمو جۆرە بەركەوتن و تووشبوون بە كۆرۆنا.

راشیگەیاند: پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب لە 18-11 بۆ 27-11 دەكرێتەوە لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە.

وتیشی: دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب ڕووبەری 10 هەزار مەرتر چوارگۆشەی بۆ دیاریكراوە كە زیاتر لە 350 كۆمپانیا بەشداری دەكەن، وە 15 وڵاتی بیانی تیایدا بەشدارن.

PUKmedia ژینەر محەمەد


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر