PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبێك له‌باره‌ی قه‌زای دوكــان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

دیمه‌نه‌جوانه‌كانی قه‌زای دوكان و سه‌یرانگاكانی قه‌شقۆڵی و شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی سنوره‌كه‌ سه‌رنجی گه‌نجێكی قه‌زاكه‌ی ڕاكێشاوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ له‌كتێبێكدا به‌ناوی (قه‌زای دوكــان شوێنه‌واره‌ مێژویی و بایه‌خه‌ گه‌شتو گوزاریه‌كانــی).

ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌ نه‌به‌ز عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌ له‌زانكۆی سلێمانی كۆلیجی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كانه‌ به‌شی مێژوو به‌  PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ماوه‌ی ساڵێكه‌ هه‌وڵی نویسی ئه‌م كتێبه‌ ده‌ده‌م و ئامانجمه‌ جوانیه‌كانی قه‌زای دوكــان له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌دونیا بناسێنم و تا له‌داهاتووشدا وه‌ك ڕێبه‌ری گه‌شتیاری لایه‌نی په‌یوه‌ندار سودی لێوه‌ربگرێت .

وتیشی: له‌ كتێبه‌كه‌مدا به‌ وردی باسم له‌ سه‌یرانگاكانی قه‌شقۆڵی له‌سه‌نته‌ری قه‌زای دوكان و سه‌یرانگاكانی تری سنوره‌كه‌ كردوه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ته‌واوی شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌كانم خستۆته‌ڕوو .

نوسه‌ر داواكاره‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی بدات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ له‌ڕوی ناساندنی سنوره‌كه‌مان و داهاتی گه‌شت و گوزاریه‌وه‌ ده‌توانرێت ژێرخانی گه‌شت و گوزار زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت،هاوكــات سوپاسی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ده‌كات كه‌هاوكاری بوون.

كتێبه‌كه‌ 200 لاپه‌ڕه‌یه‌و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بوجه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری به‌چاپ گه‌یشتووه‌.

وابڕیاره‌ له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌ڕێوڕه‌سمێكدا ناساندن بۆ كتێبی ( قه‌زای دوكــــــان  ،شوێنه‌واره‌ مژوویی و بایه‌خه‌ گه‌شتوگوزارییه‌كانی) ئه‌نجام بدرێت.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د / دوكان


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر