PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبێكی توێژینەوە لەسەر "كورد و ئەمریكا" بڵاوكرایەوە

كتێبی "كورد و ئەمریكا..پەرەسەندنی سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بە كوردی عیراق" لە دوو توێی 372 لاپەڕە پێكدێت و لەلایەن د.شیرین فواد مەعسوم-ەوە نوسراوە كە لە ساڵی 2007 وەك تێزی دكتۆراكەی لە زانكۆی دراساتی ئیسلامی لە لەندەن بەزمانی ئینگلیزی پێشكەشی كردووە و  رزگاری عومەر عەلی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی. لەساڵی 2011 چاپی یەكەمی كراوە و لەبەر گرنگی بابەتەكە بۆ جاری دووەم  بە دیزاینی نوێوە چاپ كراوەتەوە.  

ئەم كتێبە توێژینەوەیەكی ورد و پوختە لەسەر سیاسەتی ئەمریكا لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان ساڵانی (1918-2006) كە تێیدا بە وردی باس لە گۆڕانكارییەكانی سیاسەتی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چۆنێتی مامەڵەی لەگەڵ مەسەلەی كورد دەكات. هاوكات بەوری باس لە خەباتی بزوتنەوەی كورد بە گشتی و بەتایبەتیش مێژووی خەباتی كورد لە عیراق لە نێوان ساڵانی (1918-2006) دەكات.

جێی باسە لەم توێژینەوەیەدا 36 لاپەڕەی تایبەتە بەو سەرچاوانەی لە كتێب و گۆڤار و رۆژنامە بیانییەكانی پەیوەست بە بابەتەكە بەكاهاتووە. لەگەڵ چەند بەڵگەنامەیەك لە ئەرشیفی ئەمریكا بۆ یەكەمجار بەڵگە و سەرچاوەی زۆر تایبەت بەكارهاتووە كە نوسەر هەوڵێكی جدی یاوە تا بەدەستیان بخات. بەوتەی نوسەر تاكو ساڵی 2001 ئەو بەڵگەنامانە لە ئەمریكا بەنهێنی ماونەتەوە.

دەربارەی چاپی دووەمی كتێبەكە د.شیرین فواد مەعسوم دەڵێت "لەم توێژینەوەیەدا زۆرترین سەرچاوە و بەڵگەی تایبەت لە ئەرشیفی ئەمریكا بەكارهاتووە كە تاكوو ساڵی 2001 نهێنی ماونەتەوەو بۆ رایگشتی بڵاونەكراونەتەوە. كە من خۆم لە زانكۆی جۆرج واشنتن لە واشنت بەڵگەكانم بەدەستهێناوە. من یەكەم كەس بووم وەك ژنێكی كورد توانیومە ئەو سەرچاوانە بەدەستبهێنم و لەم توێژینەوەیدا بڵاویان بكەمەوە. نوسەر دەشڵێت: گرنگە توێژینەوە لەو بارەیەوە بكەین، تا بزانین ئەمریكا چۆن لەگەڵا كورددا هەڵسوكەوتی كردووە، ئایا هیچ سیاسەتێكی بەرامبەر بە كورد هەبووە؟ هەروەها ئەم توێژینەوەیە چاوێكیش بە سیاسەتەكانی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە شێوەیەكی گشتی دەخشێنێتە‌وەو باس لەوەش دەكات كە چۆن واشنتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێوەگلاوە، بە تایبەتیش لە عیراق ‌و ئێراندا.

PUKmedia تایبەت


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر