PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


ساڵح عوسمان: ده‌بێت كورد دیپلۆماسی بكاته‌ چه‌كی كاریگه‌ری خۆی

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێویسته‌ كورد دیپلۆماسی بكاته‌ چه‌كێكی كاریگه‌ر بۆ به‌هێز بوونی خۆی، چونكه‌ پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی فراوانه‌وه‌ كیانه‌ كوردییه‌كان له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه‌ له‌ناوچوون ، ڕێنمایی به‌رپرسانی هه‌رێمیش ده‌كات كه‌ پێویست به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان بدۆزنه‌وه‌.

ساڵح عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌ نوێترین كتێبیدا له‌ژێر ناونیشانی دیپلۆماسی (بنه‌ما- گه‌شه‌- هه‌نگاوه‌كانی) ی ئاماژه‌ به‌چه‌ندین لایه‌نی هه‌مه‌جۆری په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ده‌دات، له‌ ڕووی تیۆری و پراكتیكه‌وه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیپلۆماسی شی كردۆته‌وه‌.

هه‌رچی په‌یوه‌ست به‌ دیپلۆماسی لای كوردیشه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌و پێیه‌ی دیپلۆماسی تایبه‌ته‌ به‌ ده‌وڵه‌ت و كوردستانیش له‌ كاتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و سه‌رده‌می پێكهێنانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیه‌كاندا خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت و سه‌روه‌ری خۆی نه‌بووه‌، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كوردستان له‌و نێوه‌نده‌دا نابینرێت، كوردستان هه‌تا سه‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوای ساڵی (1991)ی زاینیه‌وه‌ له‌ باشووری كوردستان، خاوه‌نی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه‌، بۆیه‌ به‌ فه‌رمیش نوێنه‌رایه‌تی له‌ وڵاتان نه‌بووه‌.

ده‌شڵێت:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شۆڕش و بزاڤه‌ كوردییه‌كان له‌ ڕابردوودا نوێنه‌ری شۆڕشیان له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تییه‌كی فه‌رمی نه‌بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ڕه‌وایه‌تی هه‌بووه‌، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تیه‌كان نه‌چوونه‌ته‌ بابی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كورد هه‌ر له‌سه‌رده‌می میرنشینه‌كانه‌وه‌ ، به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان كاری دیپلۆماسی په‌یڕه‌و كردووه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه‌ هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانیشه‌، ڕێنمایی به‌رپرسانی كوردی ده‌كات، كه‌ چه‌كی دیپلۆماسی بكه‌نه‌ كاریگه‌رترین چه‌ك بۆ به‌رگری كردن له‌ خواسته‌كانی كورد، له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:" پێویسته‌ كورد چه‌كی دپیلۆماسی بكاته‌ كاریگه‌رترین چه‌كی هاوچه‌رخ، چونكه‌ له‌ ڕابردوودا نه‌بوونی ئه‌و چه‌كه‌ بۆته‌ مایه‌ی زیانگه‌یاندن به‌ كورد و نه‌گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كانی یان له‌ناوچوونی خه‌ونه‌كانی دوای گه‌یشتن پێی".
 هه‌رچی په‌یوه‌ست به‌ سیاسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كیه‌كانی، ساڵح عوسمان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێویست به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان بدۆزرێته‌وه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی یه‌كێك له‌ كاره‌كانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و گه‌ڕان به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندیدایه‌.

باس له‌وه‌شده‌كات، گرنگه‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ به‌رزترین باڵاوه‌ تا باڵیۆز و نێردراوه‌ دیپلۆماسیه‌كان، به‌ وریایه‌كی زۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و دۆزی كورد به‌ زیره‌كانه‌ تێكه‌ڵ به‌ كاره‌كانیان بكه‌ن و ببنه‌ نوێنه‌ر و باڵیۆزی كورد.

هه‌ر له‌ كتێبی دیپلۆماسی (بنه‌ما- گه‌شه‌- هه‌نگاوه‌كانی)، ساڵح عوسمان ئاماژه‌ به‌ پرۆتۆكۆڵ و ئه‌ته‌كێتی پێشوازی له‌ میوانانی بیانی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ وریاییه‌كی زۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و  نێردراوه‌ دیپلۆماسیه‌كان  بكرێت و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی پرۆتۆكۆڵی ڕوونه‌دات،چونكه‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی پرۆتۆكۆڵی زۆر نزیكه‌ ببێته‌ مایه‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان.

هه‌ر له‌م به‌شه‌دا باس له‌ زمانی دیپلۆماسی ده‌كات، كه‌ دیپلۆماتكاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رمتر ده‌دوێن و ناهێڵن توڕه‌ بوون زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ هه‌ندێكجار به‌ گوزارشتێكی نه‌رم، هۆشدارییه‌كی توند به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ده‌ن، بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ زمانی دیپلۆماسی تێبگه‌ین و بزانین مه‌به‌سته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌یان چیه‌؟!

كتێبی دیپلۆماسی (بنه‌ما- گه‌شه‌- هه‌نگاوه‌كانی) له‌ شه‌ش به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

به‌شی یه‌كه‌می ته‌رخان كراوه‌ بۆ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كاری دیپلۆماسی، كه‌ چه‌مك و وشه‌ و پێناسه‌ و مێژووی كاری دیپلۆماسی ڕوون كراوه‌ته‌وه‌.
له‌ به‌شی دووه‌مدا ئاماژه‌ به‌ به‌ستنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و یاساكانی و جۆره‌كانی كراوه‌ ، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی یاسای دیپلۆماسی هه‌ر له‌م به‌شه‌دا شی كراوه‌ته‌وه‌.

نوسه‌ر به‌شی سێیه‌می تایبه‌ت كردووه‌ به‌ دیپلۆماتكار ،كه‌ تیایدا باسی له‌ دیپلۆماتكار كردووه‌  له‌ڕووی پێناسه‌ و پارێزبه‌ندی و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ دیپلۆماتكار، ئێمه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندی دیپلۆماتكاری سه‌ركه‌وتوو كردووه‌، له‌گه‌ڵ باس كردنی كار و ئه‌ركی دیپلۆماتكار و پله‌به‌ندیان.

به‌شی چواره‌می ئه‌م كتێبه‌ باس له‌ زمانی دیپلۆماسی و شێوازی ئاخاوتنی دیپلۆماتكاره‌كان ده‌كات، كه‌ چۆن به‌ نه‌رمی ده‌دوێن و خۆیان له‌ توڕه‌ بوون ده‌پارێزن ،هه‌روه‌ها له‌م به‌شه‌دا باس له‌ پرۆتۆكۆڵ كراوه‌، له‌ ڕووی ناساندنی و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی و جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌ته‌كێت.

به‌شی پێنجه‌م ته‌رخان كراوه‌ بۆ رۆڵ و پێگه‌ی كورد له‌ بواری دیپلۆماسیدا، هه‌ر له‌ میرنشینه‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو شۆڕشه‌كان و دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

نوسه‌ر به‌شی شه‌شه‌م و كۆتایی ،ته‌رخان كردووه‌ به‌ كۆتایی هاتنی كاری دیپلۆماسی و دیپلۆماتكار،كه‌ به‌ چه‌ند هۆكارێك دیپلۆماتكار كۆتایی به‌كاره‌كانی ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها پچڕانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی هه‌ر له‌م به‌شه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • لەسلێمانی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و عومەر سەید عەلی كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی و گۆڕان بەڕێوەچوو

  • image04
  • تێكۆشەری دێرین حاجی ئیبراھیم شاڵی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ هه‌ركی جه‌وهه‌رئاغای كوڕی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی هه‌ركی ده‌كات

  • image04
  • قوباد تاڵەبانی:كاری پێكەوەیی یەكێتی و گۆڕان دوا سپاردەو ئامانجی مام جەلال و كاكە نەوە بوو

  • image04
  • هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • ٢٢/٧/١٩٧٩ لە بەندیخانەی موسڵ شەهید مەلا عەلی لە سێدارە درا

  • image04
  • ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

  • image04
  • نزیكه‌ی 180 كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی لافاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا


                                           

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا


كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ ...


  شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
   ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته‌ كوردێك
                                           

شاده‌ عه‌لی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كۆده‌كاته‌وه‌


شادان عه‌لی ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ شاده‌ عه‌لی دانیشتووی شاری سلێمانیه‌، هه‌ر له‌و شاره‌دا قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه‌...


  ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە
  گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌
                                           

له‌باره‌ی هه‌ولێره‌وه‌ زیاتر بزانه‌

به‌كوردی ھه‌ولێره‌و به‌زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ئه‌ربیل، ئه‌م شاره‌ شارێكی دێرینی كوردستانه‌، ئێستا ناوه‌ندی پارێزگای ھه‌...


  پێنجوێن.. وشکەساڵی زیان لەبەرهەمی جوتیاران دەدات
  کچە شێوەکارێک: بەپۆرترێت هەستەکان لە روخساری مرۆڤ دەردەخەم


کاریکاتێر