حزبی شیوعیی عیراق و مه‌سه‌له‌ی كورد
ئه‌م كتێبه لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و سیاسییه كه له‌لایه‌ن توێژه‌ر و نووسه‌ر د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر نووسراوه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه سه‌رباری پێشه‌كی له چوار به‌ش پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌م باس له دروستبوونی حزبی شیوعی عیراق و گه‌شه‌كردنی ده‌كات و هاوكات باس له ململانێ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه ده‌كات.
به‌شی دووه‌م باس له سه‌رهه‌ڵدانی ببڕی كۆمۆنیزم ده‌كات له باشووری كوردستان.
به‌شی سێیه‌م باس له هه‌ڵوێستی حزبی شیوعی عیراق له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له ساڵانی 1934 -1944 ده‌كات.
به‌شی چوارم باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی شیوعی عیراق و پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی 1970 – 1975 ده‌كات.
نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه حزبی شیوعی عیراق وه‌ك هێزێكی سیاسی دیار له مێژووی عیراقدا، زۆرترین ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌بووه. كادرانی به خۆڕاگری و قاره‌مانی زیندانه‌كان ناسرابوون. به‌ر به‌راورد له‌گه‌ڵ پارته كۆمۆنیسته‌كانی ناوچه‌كه نزیكترین حزب بووه له كورده‌وه. هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رده‌وام له‌هه‌ڵكشان و داكشاندا بووه، بۆیه مێژووه‌كه‌ی مشتومڕێكی زۆر له خۆ ده‌گرێت، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سكرتێر و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان كورد بوون، به‌ڵام كورد نه‌یتوانیوه سوود له‌وه ببینێت.
ناوی كتێب/ حزبی شیوعیی عیراق و مه‌سه‌له‌ی كورد (1934- 1975)
ناوی نووسه‌ر/ د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر
دیزاینی به‌رگ و ناوه‌ڕۆك/ هه‌رێم عوسمان
چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ
تیراژ/ 1000 دانه
نرخ/ 10000 دینار
ساڵی چاپ/ 2019
PUKmedia