PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


مانگرتنه‌كانی 1991

 كتێبێكی توێژینه‌ و دۆكۆمێنتیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر نووسراوه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌ مانگرتنه‌كانی ساڵی 1991 ی باشوور ده‌كات وه‌ك یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌ دوای ڕاپه‌ڕین.

مانگرتنه‌كانی 1991 بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری بوو، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئینتمای حزبی و بیرو ڕای سیاسی، سه‌رجه‌م چین و توێژ و پێكهاته‌كان به‌شدارییان تێدا كرد، وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاوی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسییانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین له‌ باشووری كوردستان ده‌ركه‌وت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ به‌عس داموده‌زگا كارگێڕییه‌كانی كێشابووه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیبوو، گه‌مارۆی خستبووه‌ سه‌ر هه‌رێم، مانگرتنه‌كان و بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ هۆكارێكی گرنگی به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵك و ده‌رخستنی یه‌كڕیزی میلله‌ت و گه‌یاندنی ده‌نگی كورد بوو به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا.

مانگرتووان ماوه‌ی 8 ڕۆژ بۆ 10 ڕۆژ له‌به‌ر لێزمه‌ی باران و سه‌رما و سۆڵه‌دا مانیان له‌ خواردن گرت، كۆمه‌ڵێ داخوازی گشتیان خستبووه‌ به‌رده‌م نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان. داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ كرابن یان نا، خه‌باته‌كه‌یان له‌ كوردستان ئه‌زموونێكی نوێ بوو، له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی كاریگه‌ری هێنایه‌كایه‌، پشتبه‌ستن به‌ خه‌ڵك به‌و شێوه‌ خه‌باته‌ قه‌ناعه‌تێكی گه‌وره‌ و دڵخۆشكه‌ر بوو. خه‌ڵك ئۆمێدی به‌شه‌ڕ نه‌مابوو، پێویست بوو ڕێڕه‌و و شێوازی تر بگرێته‌به‌ر.

توێژه‌ر و نووسه‌ر له‌و كتێبه‌دا به‌ڵگه‌ و ده‌كۆمێنت باس له‌ چه‌مك و مێژوو و هۆكار و ره‌وش و شوێنی مانگرتنه‌كان ده‌كات و باس له‌ كاریگه‌ری و به‌رهه‌م و وانه‌كانی مانگرتن ده‌كات.

ناوی كتێب/ مانگرتنه‌كانی ساڵی 1991

ناوی نووسه‌ر/ د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر

دێزاینی به‌رگ و ناوه‌ڕۆك/ هه‌رێم عوسمان

تیراژ/ 1000 دانه‌

نرخ/ 6000 دینار

چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ

ساڵی چاپ/ 2019

ئه‌م كتێبه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی چاپ كراوه‌.

PUKmedia  


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر