PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌زموونی باشووری كودستان بڵاو كرایه‌وه‌

كتێبی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌زموونی باشووری كوردستان كه‌ كتێبێكی ڕه‌خنه‌یی فكری و سیاسییه‌ له‌ باره‌ی ئه‌زموونی باشووری كوردستان، هه‌وڵێكی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا-یه‌ بۆ ڕاڤه‌كردنی ئه‌م به‌ها مرۆییه‌و پێشێلكردنی له‌واقعی هه‌رێمدا. كتێبه‌كه‌ له‌ دوو توێی160 لاپه‌ڕه‌دا له‌ چاپخانه‌ی كارۆ چاپكراوه‌وبڵاوبۆته‌وه.

نووسه‌ر له‌ بڕگه‌یه‌كی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێ: ئێمه‌ نه‌ ده‌وڵه‌تی یاساو دامه‌زراوه‌ییمان به‌دیهێناوه‌ كه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ سامانی وڵات به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شبكات، نه‌ ده‌ست بۆ چاكسازیی سیاسی و دارایی ریشه‌یی ده‌به‌ین، نه‌ چه‌مكی هاووڵاتیبوونمان شوێنی به‌ ئینتیما خێڵه‌كی و ناوچه‌یی و په‌یوه‌ندییه‌ خزمخواهییه‌كانمان، چۆڵكردووه‌!، نه‌ كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كی مه‌ده‌نیشمان هه‌یه‌ كه‌، دوور له‌ ئیراده‌و دنه‌ی پارته‌ سیاسییه‌كان، فشاری خۆی هه‌بێ بۆ جڵه‌وكردنی نادادپه‌روه‌ری و پاراستنی به‌رژوه‌ندیی چینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی.

ئه‌مڕۆ شانبه‌شانی شه‌پۆله‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له‌دنیاو ناوچه‌كه‌دا، ترسی هه‌موو ئه‌و بۆشاییانه‌، له‌وه‌شدایه‌ كه‌، له‌ یه‌ككاتدا، هه‌م زیانی گه‌وره‌ له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گۆڕانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌دات، هه‌م ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌شێوێنێت، هه‌م مه‌رگدۆستی و تیرۆریش، ئه‌بوژێنێته‌وه.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر