PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


دام پۆشه‌ ئه‌ی خه‌دیجه‌

ئه‌م كتێبه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌دیجه‌ هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د(د.خ) كه‌ له‌لایه‌ن د. سه‌لوا بلحاج ساڵح كراوه‌.

توێژه‌ر و نووسه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێشتر هه‌رچه‌ند ناوی خه‌دیجه‌ له‌ فه‌رمووده‌ و چیرۆك و ڕووداوه‌كاندا هاتووه‌، به‌ڵام هه‌رگیز به‌ گشتی باس نه‌كراوه‌ و نووسه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تی و ڕۆڵی خه‌دیجه‌ له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا كردووه‌.

به‌شێكی تری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مه‌ككه‌ له‌سه‌روبه‌ندی هاتنی ئایینی ئیسلام به‌تایبه‌تی له‌ بواری بازرگانی و ڕه‌وشی ژنان به‌ تایبه‌تی ڕه‌وشی ژنانی خانه‌دان و ڕه‌وشی ئایینی و چه‌ند بابه‌ت گه‌لێكی دیكه‌ ده‌كات.

نووسه‌ر باس له‌ ڕۆڵی خه‌دیجه‌ له‌ یارمه‌تیدان و هاوكاری و كۆمه‌ككردن به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كات كه‌ تا ئێستا یان نه‌بیستراوه‌ یان به‌ كه‌می باسی لێوه‌كراوه‌.

عائیشه‌ هاوسه‌رێكی دیكه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری بیستووه‌ كه‌ خه‌دیجه‌ باشترین ژنانی هه‌ردوو جیهانه‌.

ناوی كتێب/ دام پۆشه‌ ئه‌ی خه‌دیجه‌

ناوی نووسه‌ر/ د. سه‌لوا بلحاج ساڵح

ناوی وه‌رگێڕ/ محه‌مه‌د چیا

دیزاین/ ئومێد محه‌مه‌د

پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی/ میدیا عه‌بدوڵڵا- گۆران قادر

تیراژ/ 500 دانه‌

چاپی یه‌كه‌م/ 2020

چاپ/ چاپخانه‌ی به‌هه‌ست

نرخ/ 3000 دینار

له‌ بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای ئایدیایه‌.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال

 تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام درا له‌ ساڵی ١٩٨٨ ، كه‌ب...


  ئەنفال تاوانی سەدە
  وێنه‌.. مه‌راسیمی ئه‌نفال له‌ چه‌مچه‌ماڵ


کاریکاتێر