ده‌ر و دراوسێی كوردستان
ئه‌م كتێبه له كۆمه‌ڵێك وتار پێكهاتووه كه هه‌ر وتارێك باس له بابه‌تێكی جیاواز ده‌كات كه نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس بورهان شێخ ڕه‌وف نووسیویه‌تی.
كتێبه‌كه له دوو پێشه‌كی و پێنج به‌ش پێكهاتووه.
له پێشه‌كی یه‌كه‌مدا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا ئاماژه به‌وه ده‌كات" ده‌رو دراوسێ گۆشه‌یه‌كی ده‌ستوبرد كاك بورهان بوو كه جگه له هه‌فتانه‌كه‌ی خه‌سڵه‌تی دڵنیایی و جێگیری ڕۆماڵكردنی پێ به‌خشین به جۆرێك ئه‌وه‌ی ستافی كوردستانی نوێ فریای نه‌ده‌كه‌وت لهڕۆماڵكردن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بارودۆخی عیراقی و ئیقلیمی، ده‌رو دراوسێی شێخ بورهان ده‌یكرد.
ستران عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌شكردووه كه بابه‌ته‌كانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس بورهان شێخ ڕه‌وف ده‌بووه ماده و كه‌ره‌سته بۆ میدیاكان به تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنه‌كان.
له پێشه‌كی دووه‌مدا كه خودی نووسه‌ر نووسیویه‌تی باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده وتار و ستوون نووسین له ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌كان بۆ كات و ساتی خۆیه‌یه‌تی، به‌ڵام ده‌كرێت سوود و گرنگی خۆیشی هه‌بێت له دوو توێی كتێبێكدا به دیكۆمینت بكرێت.
نووسه‌ر باسی له‌وه‌شكردووه كه به‌شی دیكه‌ی گۆشه‌ی ده‌رودراوسێ كۆكراونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا چاپی ده‌كات و ده‌یخاته ناوی كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه.
كتێبه‌كه له پێنج به‌ش پێكهاتووه:
به‌شی یه‌كه‌می كتێبه بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه، به‌شی دووه‌م بۆ عیراق، به‌شی سێیه‌م بۆ ئێران، به‌شی چواره‌م بۆ توركیا و باكووری كوردستان و به‌شی پێنجه‌م و كۆتایی بۆ سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان ته‌رخان كراوه كه تێیدا نووسه‌ر به گشتی ڕاو بۆچوون و ڕۆئیا و سه‌رنجه‌كانی خۆی خستۆته‌ڕوو.
نووسه‌ر ده‌ڵێت: كه باس له عیراپ و پرۆسه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ین، نابێت ڕابردووی خوێناوی پێنج هه‌زار ساڵی ڕابردوو له‌به‌رچاو نه‌گرین كه مێژووه‌كه خوێنی لێده‌چۆڕێت. له هه‌موو قۆناغه‌كانیدا له‌ناوچوون و وێرانكردنی ده‌یان شاری گه‌وره و دروستكردنی گرد و ته‌پۆڵكه به كه‌لله‌سه‌ر و لافاوی خوێن و مره‌كه‌ب و هه‌ڵواسینی لاشه‌ی قوربانییه‌كان و شێواندنیان، ده‌یان و سه‌دان نموونه‌ی تر له‌و بابه‌ته له‌دوو توێی لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی عیراقن.
ناوی كتێب/ ده‌ر و دراوسێی كورد
ناوی نووسه‌ر/ بورهان شێخ ره‌وف
چاپی یه‌كه‌م/ 2020
دیزاین و به‌رگ/ عومه‌ر حسێن
چاپخانه/ شڤان
تیراژ/ 500 دانه
له بڵاوكرانهوهكانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه.
PUKmedia