PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


سیمیۆلۆجیای گوتار

ئه‌ستێره‌ی ژه‌نیار ساڵی 2019 له‌ هه‌ولێر چاپكراوه‌ و 203 لاپه‌ڕه‌یه‌ و ناوی نۆڤلێتی لێنراوه‌، ده‌قێكی ئه‌ده‌بییه‌ و باسی كێشه‌ی فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی مێژووه‌ ده‌كات. مێژوویه‌كی خه‌یاڵی ، ڕووداوی خه‌یاڵی له‌ شێوه‌ی هه‌قیقی بۆ وێنا ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سیمیۆلۆجیا ( نیشانه‌كانی) كات و شوێن و كه‌سه‌كان و دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كان و گێڕانه‌وه‌دا.

غازی حه‌سه‌ن ڕه‌خنه‌یه‌كی شیكاری له‌ سه‌ر نۆڤلێتێ" ئه‌ستێره‌ی ژه‌نیار" له‌ نووسینی دڵزار حه‌سه‌ن كردووه‌ و له‌دوو توێی كتێبێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌.

ڕه‌خنه‌گر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ شیكردنه‌وه‌ی ده‌ق ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ گوتاری ده‌قه‌كه‌و ئاستی تێگه‌یشتن و هۆكار و شێوازی نووسین و به‌كارهێنانی و زمانی ده‌قه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و واده‌كات خوێنه‌ر و وه‌رگره‌كه‌ی كاری له‌باره‌وه‌ بكه‌ن. ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌قی زیندوو به‌ ڕێژه‌ و ئاست و توانای خوێنه‌ره‌كانییه‌وه‌ به‌نده‌.
هه‌موو ده‌قێك ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت چونكه‌ زمان و كه‌ره‌سته‌ و شته‌كانی نێو ده‌ق خۆیان( تێگه‌یشتن و شیكردنه‌وه‌ و په‌یام و واتا و مه‌به‌ست و گوتاریان هه‌یه‌.

غازی حه‌سه‌ن له‌ شیكاری ئه‌م ده‌قه‌ پشتی به‌ ڕێبازی وه‌سفی شیكاری به‌ستووه‌ و شیكارییه‌كی وردی بۆ ده‌قه‌كه‌ كردووه‌.

ناوی كتێب/ سیمیۆلۆجیای گوتار له‌ نۆڤلێتی " ئه‌ستێره‌ی ژه‌نیار" ی دڵزار حه‌سه‌ن

ناوی نووسه‌ر/ غازی حه‌سه‌ن

بابه‌ت / لێكۆڵینه‌وه‌

چاپ/ یه‌كه‌م2019

تیراژ/ 1000 دانه‌

نرخ/ 5000 دینار

ئه‌م كتێبه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی كتێب دۆستانی كوردستانه‌.

PUKmedia 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر