PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


ئێستای عێراق بە لوبنانی پێش 2005 دەچێت......!

         شەڕی ناوەخۆی لوبنان 15 ساڵی خایاند، دوای ئەو ماوەیە بەهەوڵ و نێوەندگیری كۆمەڵێك وڵات لەسەروی هەمویانەوە شانشینی سعودیە شەڕەكە وەستێنرا و رێگە درا سوپای سوریا ئەركی چاودێری بارودۆخەكە و پاراستنی هێمن و ئارامی جێبەجێ بكات، رێكیش كەوتن لەسەر ئەوەی شەهید رفیق حریری سەرۆكایەتی حكومەت بكات و دەست بە ئاوەدان كردنەوەی بەیروت و باقی شارەكانیتر بكات، لوبنان لەو ماوەیە جۆرێك لە هێمنی بەخۆیەوە بینی، تا سنورێكی زۆرباشیش لەهەموو روێكەوە گەشایەوە، راستیەكەی ئەو بارودۆخە لە قازانجی بەشێك لە گروپە چەكدارەكان بەتایبەت (حزب اللە) و حكومەتی سوریا نەبوو، چونكە تا دەهات خەڵكی لوبنان متمانەیان بە حریری زیاتر دەبوو، بەپێچەوانەوەش سنوری قەلەمڕەوی سوریا و ئەوانەی بەدەوریەوە بوون كەمتر دەبۆوە، بۆیە كەوتنە پیلان گێڕان و دەستیان كرد بە كوشتن و تیرۆركردنی رۆژنامەنوس و سیاسیە نەیارەكانیان هەروەها ئەوانەی دژی وجودی  سوری و میلیشیاكانی (حزب اللە) بوون، بەوەشەوە نەوەستان چونكە لایان ئاشكرابوو ناتوانن بەر لە كاروانی ئاوەدانی و شانو شكۆی حەریری بگرن، بۆیە كەوتنە هەوڵی تیرۆركردنی ئەو پیاوە مەزنەی لوبنانیە نیشتمان پەروەرەكان ، ئەوەبوو لە 14 شوباتی 2005 بە تەقینەوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژِراو خۆی و 22 هاوڕێ و پاسەوانیان تیرۆركرد، بەڕای خۆم ئێستای عێراق رێك بە لوبنانی پێش 2005 دەچێت، هەمومان ئەو راستیە دەزانین لەدوای روخاندنی رژێمی دكتاتۆری لە 2003، عێراق بەردەوام بە بەرزی و نزمیدا رۆیشتوە بەڵام لە(2017)ەوە، لەسەر دەسەڵات ململانێكان زۆر توند بوونەتەوە، لە نێوان وەلائیەكان كە زۆربەیان لە گروپە چەكدارەكانن كە پێیان وایە ئەگەر پەلە نەكەن لە قایم كردنی پایەكانیان رەنگە لە بەین بچن، لەگەڵ ئەوانەی هەوڵی گێڕانەوەی عێراق بۆ كایەی دەوڵەتیەكان و كۆمەڵەی وڵاتە عەرەبیەكان دەدەن، تا دێتیش بارودۆخەكە رەگاژوتر دەبێت ئەوەتا ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوودا لەبن بەڕەو ولابەلا دەوترا ئێستا بەئاشكراو بێ سڵەمینەوە دەوترێ، بە كورتیەكەی عێراق رێك بە لوبنانی پێش شەهیدكردنی حەریری دەچێت، ئەوسا ململانێكان لەنێوان حیزب اللە و سوریا و ئەوانەی بە دەوریانەوە بوون لە لایەك، لەگەڵ هێزە مەدەنی و نەرمەكان و ئەربابی ئاوەدانی و شارستانیەتەوە لە لایەكیتر، عێراق كت و مت بەو قۆناغەدا دەڕوات، گروپە ولائیەكان و ئەوانەشی لە پشتیانەوەن كە دیارن، لەگەڵ  جوڵەی شەقام وئەوانەی لایەنی ئەمریكا و هێزە عەرەبیە میانڕەوەكانن، ئەوەتا  لایەنی یەكەم لە قۆناغی شەڕە قسەوە گواستویانەتەوە  بۆ كوشتن و تیرۆركردنی ئاشكرا، بۆ ئەوەی دەنگی نەرم و ئازادانە خەفە بكەن، ئیتر خۆیان لەمسەر بۆ ئەوسەر تەڕاتێن بكەن و كەس پێیان نەڵێت لە پشتی چاوتان شیر و تیری سەردەمی تیرۆركردنی حوسین و هاوەڵەكانیەتی، گەواهی ئەو راستیەش شەهیدكردنی زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر و بەمدواییەش تیرۆركردنی هشام هاشمی و ریهان یعقوب و چەندین چالاكوانیتر، رۆژنامەكانیش ئەوەیان ئاشكرا كردووە لیستێكی (70) كەسی ئامادەكراوە بە تیرۆكردن و لەناو بردنیان، جاروبار هەر ئەو گروپانە پلار دەگرنە كورد و بەو هەژمارەی قبوڵی دەسەڵاتی وەلائیان نیە و لایەنگری مەدەنیەت و شارستانیەتن، دڵنیام ئەو ئاگرە وا بەئاسانی خەفە نابێت و سەردەكێشی بۆ كێشە و گیروگرفتی گەورەتر، ئێستا هەموو چاوەكانیان لەسەر كازمیە، چونكە پێیان وایە ئەوانەی پێشو لەمپەری گەورە نەبوون لەبەردەم بەرژەوەندیەكانیان، بەڵام كازمیان لێ بۆتە بەڵایەكی گەورە، بۆیە هیچ دوور نیە كارەساتێكی لە شێوەی 14 شوباتی 2005 لوبنان لەعێراق بخوڵقێنن و ئەو پیاوە لەناو ببەن، بۆ ئەوەی رێگای بەرژەوەندیەكانیان لەبەردەم تەختتر بێت و ئەوەی بیانەوێت بەرجەستەی بكەن .   

 

PUKmedia  ن:عەبدولواحێد محەمەد  


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر