PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


دوو كتێب له‌بواری له‌شساغی سروشتیدا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌

 

1- كتێبی: موعجیزه‌ی ترێ له‌چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی تردا...

"یوهانا رانت"ی پزیشك و نووسه‌ر، له‌م كتێبه‌دا باسی چۆنێتی چاره‌سه‌ری شیرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی تر ده‌كا له‌ رێگه‌ی رێجیمێكی 42 رۆژه‌ی ترێوه‌. له‌ كتێبه‌كه‌دا باسی رێكاره‌كانی ئه‌م رێجیمه‌ و حه‌وت پزیشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی سروشت واته‌ خۆراك، وه‌رزش، رۆژی ئاو، خه‌و، خۆر، بیر و هۆش ده‌كات.

2- كتێبی: ئیكسیری لاوێتی و ته‌ندروستی..

"نۆبوۆ شیۆیا"ی پزیشك و نووسه‌ری ته‌مه‌ن 104 ساڵ، باسی چۆنێتی چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كانمان بو ده‌كات له‌ رێگای هه‌ناسه‌ی قووڵه‌وه‌.  ئه‌م پزیشكه‌ ته‌مه‌ن 104 ساڵه‌ له‌م كتێبه‌دا له‌ڕێی باسكردنی ئه‌زموونی خۆی و زۆر به‌ڵگه‌ی زانستییه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنێ كه‌ هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی قوڵ و ئۆكسیژن چۆن ده‌توانێ نه‌خۆشییه‌ له‌ چاره‌نه‌هاتووه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

هه‌ر له‌م كتێبه‌دا باسی هۆكاری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی به‌رزیگرتوویی (ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه‌ له‌ به‌رزاییدا شاخه‌وانان تووشی ده‌بن) و رێگاچاره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌مان بۆ ده‌كات و هه‌روه‌ها پێمان ده‌ڵێ كه‌ چی بكه‌ین تا تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ نه‌بین.

دڵنیام كه‌ پشتیوان به‌ خوای گه‌وره‌ خوێندنه‌وه‌ و ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی نێو یٔه‌م دوو كتێببه‌ له‌ زۆر نه‌خۆشی ده‌تانپارێزێ و ئه‌گه‌ر خوای نه‌كرده‌ نه‌خۆشیش بن چاره‌سه‌ر ده‌بن.

ئێستا ئه‌م دوو كتێبه‌ له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت:

سلێمانی: چاپخانه‌ی چوارچرا 

كتێبخانه‌ی ره‌هه‌ند

كتێبخانه‌ی سارا

به‌رده‌ركی سه‌را

هه‌ولێر: كتێبخانه‌ی فێربوون

كتێبخانه‌ی مه‌م و زین

PUKmedia تایبه‌ت

04.jpg


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر