هۆنراوه‌كانی كاكه ڕه‌ش رواندزی بڵاوكرایه‌وه
هۆنراوه‌كانی "كاكه ڕه‌ش رواندزی" كۆمه‌ڵی هۆنراوه له خۆده‌گرێت له نووسینی ره‌شاد محه‌مه‌د ساڵح سه‌عید ناسراو به "كاكه‌ره‌ش رواندزی" بڵاوده‌كرێته‌وه.
هۆنراوه‌كان گوزارشت له‌خۆشه‌ویستی نیشتمان و خاك ده‌كه‌ن له لێدوانێكی تایبه‌تدا "كاكه ڕه‌ش رواندزی" رایگه‌یاند" جگه له‌خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یاتی وه‌ك هه‌ر شاعیرێك حه‌زم له‌وه بووه خۆشه‌ویستی خۆم بۆخاك و وڵاتاكهم له رێگه‌ی هۆنراوه ده‌رببڕم "
وتیشی:" به‌رهه‌می زۆرم هه‌یه، به‌ڵام پێوسته هاوكاری بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌چاپیان بگه‌یینین".
نووسه‌ر وه‌ك وه‌فایه‌ك كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌ش به دایكی كۆچكردوی كردوه.
دیزاینی به‌رگی به‌رهه‌مه‌كه له‌لایه‌ن (محه‌مه‌د سۆفی ره‌حمان و موخلیس سه‌ید جه‌بار) كراوه‌و كۆمپیته‌ر ( بژار سلێمان یونس) ه.
ره‌شاد محه‌مه‌د ساڵح سه‌عید ناسراوه به "كاكه‌ره‌ش رواندزی" له ساڵی 1961 له شاری رواندز له دایك بووه، قۆناغی بنه‌ره‌تی له‌خوێندنگه‌ی پاشای گه‌وره ته‌واو كردوه ناوه‌ندی و ئاماده‌یشی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كردهیله ساڵی 1996 له په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌بێته مامۆستا ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه خاوه‌نی دوو كوڕ‌و كچێكه ئێستا له شاری ڕواندز له قوتابخانه‌ی ڕه‌زانی بنه‌ره‌تی مامۆستایه.
ڕواندز
ڕواندز به‌رز و بڵندی خۆشه گه‌ری و خه‌ره‌ندی
پانك وپاركی گه‌شتیار جێی ڕاوگه‌ی دۆست و یاری
ئاوی بێخاڵ وجندیان بۆته سه‌رچاوه‌ی ژیان
ڕواندزم شاری شاران پێته‌ختی میری سۆران
قوربانت بم شاره‌كه‌م ئه‌ی شاره ڕازاوهكهم
هه‌وڵ و تێكۆشانهكهم بۆتۆیه ئه‌ی شاره‌كه‌م
شوێنی سه‌یران و گه‌شته به‌هاری وه‌ك به‌هه‌شته
پڕچیاو دۆڵ و ده‌شته ڕواندز وه‌ك به‌هه‌شته
PUKmedia ئاماده‌كردنی : كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

