گه‌ڵاكان به نۆره ناوه‌رێن
گه‌ڵاكان به نۆره ناوه‌رێن نوێترین به‌رهه‌می شاعیر ئیبراهیم هه‌ورامانییه.
ئه‌م دیوانه له‌سێ كۆمه‌ڵه شیعری ( ئیبراهیم) و ( گه‌ڵاكان به نۆره ناوه‌رێن) و ( مانگ به ته‌نیا ده‌رده‌كه‌وێت) پێكهاتووه و شاعیر به باشی زانیوه هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌كه له دیوانێك چاپ و بڵاو بكاته‌وه.
شاعیر له پێشه‌كی دیوانه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی كه كۆمه‌ڵه شیعری(گه‌ڵاكان به نۆره ناوه‌رێن) چه‌ند ده‌قێكی هایكۆن كه پێشتر له زۆربه‌ی گۆڤار و په‌یج و هه‌فته‌نامه ئه‌ده‌بییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیشان له‌لایه‌ن شه‌ماڵ ئاكره‌یی كراونه‌ته عه‌ره‌بی.
شاعیر باسی له‌وه‌شكردووه كه هه‌ندێك له‌م شیعرانه له گۆڤاری ڕامان، كۆنسێپت و پاشكۆی ئه‌ده‌بی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، هه‌فته‌نامه‌ی زه‌مه‌ن، هاووڵاتی، هه‌فته‌نامه‌ی ئاوات و سیروان و ڕۆژباش كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌رده‌چێت بڵاو كرانه‌ته‌وه.
ناوی كتێب/ گه‌ڵاكان به نۆره ناوه‌رێن
بابه‌ت/ شیعر
نووسه‌ر/ ئیبراهیم هه‌ورامانی
دیزاین/ نزار نوری
چاپخانه/ تاران
تیراژ/ 750 دانه
نرخ/ 3000 دینار
ئه‌م كتێبه له بڵاوكراوه‌كانی تۆڕی میدیایی ڕۆماڵه.
(1)
كه كراسێكی سووری گوڵگوڵین ده‌پۆشی
به‌هار
چه‌ند له تۆ ده‌چێ.
(2)
دڵم
پڕ..پڕه
له خۆشه‌ویستی تۆ
ئاگری دۆزه‌خیش نامسوتێنێ.
(3)
ڕاسته من نیشتمانم نییه
به‌ڵام تۆ هه‌یت.
(4)
ته‌نیا تۆ
ده‌زانی من به چی ده‌مرم؟
(5)
كه بیر له تۆ
ده‌كه‌مه‌وه
له‌و زیندانییه ده‌چم
چه‌ند دڵخۆشه
كاتێ كه بیر له ئازادی ده‌كاته‌وه.
PUKmeida