PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


شه‌هیدان و سه‌روه‌ران له‌ ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا

كوردستانی نوێ وه‌ك نموونه‌

نووسه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی شه‌هیدان و سه‌روه‌ران كردووه‌ له‌ ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا و ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی به‌ نموونه‌وه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: پتر له‌ هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌كی كوردی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ گرنگی به‌ شه‌هیدان و سه‌روه‌ران داوه‌ و هه‌میشه‌ یادی ئه‌وان ده‌كاته‌وه‌ ولاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هیدان و سه‌روه‌ران به‌ نه‌وه‌ی ئاینده‌ ئاشنا بكات و له‌ هه‌مان كاتدا په‌یام و سه‌ره‌ڕێی ڕۆژنامه‌وانی هه‌م نیشتمانپه‌روه‌ری و هه‌م پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ده‌داته‌ نه‌وه‌كانی دوای خۆی.

نووسه‌ر له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: كاتێك باس له‌ جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی و له‌كۆمه‌ڵێك به‌ها و ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری كورده‌واری و نیشتمانی ده‌كه‌ین ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی.

ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا  ئاوات ده‌خوازێت كه‌ لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ری و یاده‌وه‌ری وا گه‌شه‌ بكات ببێته‌ به‌شێك كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ جیاجیاكانی سه‌روه‌ری شۆڕشی نوێ و شۆڕشه‌كانی كوردستان و خه‌باته‌كه‌ی بگرێته‌وه‌. وابێت كه‌ باسی سه‌روه‌ری شه‌هید و موقاوه‌مه‌تی زیندان و خه‌باتی نهێنی و هه‌موو جۆره‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان بگرێته‌وه‌.

نووسه‌ر مه‌به‌ستی له‌ نووسینی ئه‌م توێژینه‌وه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كردنی ئه‌و یاد و بابه‌ت و ته‌وه‌رانه‌یه‌ له‌پێناو ئامانجی گشتی و نیشتمانی و دوور له‌ ناوچه‌یی و دونیابینی چوارچێوه‌به‌ندكردن.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ سێ به‌ش و پاشكۆیه‌ك پێكهاتووه‌.

له‌به‌شی یه‌كه‌مدا نووسه‌ر باس له‌ ڕۆژنامه‌وانی كوردی و ڕۆژنامه‌وانی حزبی ده‌كات و كورته‌ باسێك له‌ مێژووی ڕۆژنامه‌وانی كوردی ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ كاری ڕۆژنامه‌وانی حزبی له‌ كوردستان و كاریگه‌ری ڕۆژنامه‌ی حزبی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانی كوردی ده‌كات پێناسه‌ و ناساندنی وشه‌ و چه‌مكی شه‌هید ده‌كات.

نووسه‌ر له‌به‌شی دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌یدا باس له‌ لاپه‌ڕه‌ی شه‌هید و سه‌روه‌ران له‌ ڕۆژنامه‌ی كوردستاندا و ڕۆژنامه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌ی شه‌هید و سه‌روه‌ران له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی باشووری كوردستان و... هتد ده‌كات.

له‌به‌شی سێیه‌مدا نووسه‌ر باس له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ڕاگه‌یاندن و وێستگه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و پێكهاته‌ و شێوازی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و لاپه‌ڕه‌ی شه‌هید و سه‌روه‌ران له‌ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌كات.

له‌ كۆتاییدا نووسه‌ر باس له‌ پاشكۆكه‌كان ده‌كات.

 ناوی كتێب/ شه‌هیدان و سه‌روه‌ری له‌ ڕۆژنامه‌وانی كوردی دا

ئاماده‌كردنی/ محه‌مه‌د مێرگه‌ سووری

تایپ/ ئاماده‌كار

دیزاین/ هه‌رێم عوسمان

چاپ/ كارۆ

تیراژ/ 1000 دانه‌

نرخ/ 3000 دینار

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر