PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


شارستانیه‌تی چیلكه‌

زمانی سۆمه‌ری هاوتا له‌ ته‌ك زمانی كوردیدا

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی شێركۆ عادل ده‌باغه‌، كه‌ له‌ پێنج به‌ش پێكهاتووه‌.

له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا نووسه‌ر باس له‌ سه‌ره‌تاكانی ژیان له‌ چیاكانی زاگرۆس و ده‌شت و دۆڵی میزۆپۆتامیا، دروستكردنی ئاوه‌یانی و بنیادنانی شاره‌كان و داهێنانی نووسین و تاته‌ ده‌به‌بووه‌كان و كۆچی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ و ڕێزمانه‌وانی سۆمه‌ر و هاوتایی له‌ته‌ك زمانی كوردیدا ده‌كات.

به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ بۆ هه‌ندێ له‌ بڕگه‌ی سۆمه‌ری و واتا كوردییه‌كه‌ی ته‌رخان كراوه‌.

له‌ به‌شی سێیه‌مدا بژارده‌یه‌ك له‌ كتێبه‌كه‌ی peter Hogan sumericuneiform English dictionary  له‌گه‌ڵ ڕێگریكردن له‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی پێشوو خراونه‌ته‌ڕوو.

به‌شی چواره‌م بۆ لالۆ كورده‌ پیره‌مێرده‌ لادێیه‌كه‌ی له‌ زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا ته‌رخان كراوه‌.

به‌شی پێنجه‌م باس له‌ سه‌ره‌كۆزه‌ره‌ ، چه‌ند شیكارییه‌كی تایبه‌ت به‌ تاته‌ ده‌به‌، كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌سته‌ واژه‌ی ئایینی ده‌كات و به‌شی كۆتایی بۆپاشه‌كی و سه‌رچاوه‌ و هێماكان ته‌رخان كراوه‌.

ناوی كتێب/ شارستانیه‌تی چیلكه‌

ناوی نووسه‌ر/ شێركۆ عادل ده‌باغ

بابه‌ت/ مێژوو

دیزاین/ ئومێد محه‌مه‌د

نۆڕه‌ی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م

تیراژ/ 1000 دانه‌

نرخ / 5000 دینار

چاپخانه‌/ چاپخانه‌ی تاران

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر