PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


ده‌بوایه‌ زیندان شه‌رمی لێ بكردایه‌

مه‌حمود، له‌ سێبه‌ری داره‌كه‌ی قه‌ره‌داخه‌وه‌ بۆ هه‌یئه‌ی خاسه‌
كه‌مناڵ بووم به‌و پێیه‌ی تاقانه‌ بووم و له‌ خێزانێكی بچوكماوه‌ی سێ كه‌سیدا ده‌ژیاین و ناوی خۆمان نابوو خێزان له‌ دایكێكی نه‌خۆش و خوشكێكی چه‌ند ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تردا ژیانمان به‌ڕێ ده‌كرد ، باوكم له‌ ته‌مه‌نی چوارساڵیم دا ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێوه‌ به‌جێهێشت و به‌ هۆی سه‌رقاڵی و كوله‌مه‌رگی ژیان و هاتووچۆی شاره‌كانی به‌غدا و موسڵ و خانی به‌نی سه‌عد و ته‌ی كردنی سنووره‌كانی ئێران بۆ هێنان و بردنی جه‌ڵه‌بی ئاژه‌ڵ ،نه‌یتوانی باوكایه‌تی خۆی له‌ هه‌ناومدا جێگیر بكات و ئه‌و چوارساڵه‌ی كه‌ بووه‌ته‌ باوكی من كه‌مترین دیدار و چاوپێكه‌وتن و به‌ریه‌ككه‌وتنمان بووه‌ ، تا ئێستاش له‌ بیری قوڵدام … تا …. تاسه‌یه‌ك ، سۆزێك هه‌ڵس وكه‌وتێك ، شێوه‌یه‌كی وه‌ بیر خۆم بهێنمه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌فسوس ، مایه‌ پووچ و ده‌ستبه‌تاڵیم بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ و خۆزگه‌و خولیاكانم ده‌خه‌مه‌ ناو دوو توێی یه‌كێك له‌ كتێبه‌كانم و له‌ ئه‌رشیفی خه‌یاڵدانمدا هه‌ڵیده‌چنم ، هه‌ندێ جاریش پێم خۆشه‌ كاتێك كه‌سێكی پیری جوان ده‌بینم و خوازیار ده‌بم له‌ دڵه‌وه‌ بڵێم ئه‌و پیاوه‌ نوورانی یه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی باوكم ده‌چێ و بچم به‌ هۆیه‌ك له‌ هۆیه‌كان تێر تێر ماچی بكه‌م ، به‌ڵام ئه‌میشیانم له‌ سنووری حه‌زه‌كانم تێپه‌ڕ ناكاو له‌و خه‌وه‌ به‌هه‌شتی یه‌ به‌ ئاگا دێمه‌وه‌ و ڕۆحم ده‌بێته‌وه‌ به‌ بار به‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌كه‌تمه‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌ن هه‌ڵبكشێ به‌ڵام منداڵ له‌ ئاستی گه‌وره‌یی دایك و باوكدا هه‌ر مناڵه‌وه‌ و خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ په‌ڵپ و و ناز و گوڕووی پێ بگرێ ، ڕاسته‌ زۆر جار ڕوویداوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ هاوڕێ له‌ ته‌مه‌ن به‌جێماوه‌كانی باوكم ده‌بینم خێرا به‌ره‌و ڕوویان ده‌ڕۆم ده‌چمه‌ خزمه‌تیان و ده‌ستیان ماچ ده‌كه‌م و خۆشه‌ویستی و بچوكی خۆمیان بۆ ده‌رده‌بڕم ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وانیش ڕۆژ دوای ڕۆژ مه‌رگ ده‌رگایان پێده‌گرێ و به‌ره‌و دنیای ئه‌به‌دی هه‌نگاو ده‌نێن ، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێكی به‌سه‌لیقه‌ هه‌بووایه‌ ئه‌وا ئه‌م سه‌رگورشته‌یه‌ی ئێوه‌م پێوه‌ خه‌ریك كردووه‌ ، ده‌یكرده‌ ڕۆمانێك و هه‌ندێك بابه‌تی پاراوتری تێكه‌ڵ ده‌كرد و له‌ كۆتایشدا ده‌بووه‌ ڕۆمانێكی پڕ تیراژ و پڕ خوێنه‌ر ، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ من نه‌توانم ئه‌مانه‌ چ به‌ نووسین و چ به‌ زمان بدركێنم و ئه‌و توانا جه‌وهه‌ریه‌م تیا نه‌بێت ، كه‌ ده‌ڵێ له‌ نێوانی زمان و عه‌قڵ دا په‌یوه‌ندی پێچه‌وانه‌ هه‌یه‌ ، تا عه‌قڵ بچوك بێت ئه‌وه‌ زمان درێژ ده‌بێت به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ تا عه‌قڵ گه‌وره‌ بێت زمان كورت و بچوك ده‌بێته‌وه‌ ، ڕه‌نگه‌ من به‌شێك له‌ زمان كورته‌كانم به‌ركه‌وتبێت .


هه‌ركه‌س هه‌واڵپرسی منی له‌دایكم ده‌كرد نزا هه‌ر داره‌كه‌ی قه‌راخ بوو ئه‌و داره‌ی كه‌ له‌ زمانی ئاخافتنی كوردیدا جێگا و ڕێگای خۆی كردۆته‌وه‌ و لای من و له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ گوێم زرنگاوه‌ته‌وه‌ به‌ ووشه‌ی كوردی له‌ هزر و ڕۆحی مندا ئاماده‌یی بووه‌ و هه‌یه‌ ، به‌ڵام تا ئێستاش كه‌ ته‌مه‌ن هه‌ڵچووه‌ نه‌ ئه‌و داره‌م دیووه‌ و نه‌ سه‌ردانیشم كردووه‌ به‌ڵام خۆشم به‌ به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی ئه‌و داره‌ زانیووه‌ ، ئه‌وه‌ی كه‌ بیستراوه‌ ئه‌و زاراوه‌یه‌یه‌ كه‌ تێكه‌ڵ به‌ نزا كردن بووه‌ بۆ تاقانه‌كان ، كه‌ په‌ل و پۆ بداته‌وه‌ و نه‌وه‌ بخاته‌وه‌ تا وه‌جاخ و گوێ ئاگردان كوێر نه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ ژێر كاریگه‌ری ئاینی پیرۆزی زه‌رده‌شتی په‌یامبه‌ر و فه‌یله‌سوف دا سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ چۆنكه‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت خه‌ڵكی كورد له‌ كوژانه‌وه‌ی ئاگر و به‌ تایبه‌ت له‌ ئاگری وه‌جاخ دا خۆیان پاراستووه‌ و ده‌پارێزن و چه‌ندینجار ووشه‌ی بسم لله‌ به‌سه‌ر زاریاندا دێت چۆنكه‌ ئاگر پیرۆزه‌ و ده‌بێت به‌رده‌وامی هه‌بێت و هه‌ر به‌ پیرۆزی بمێنێته‌وه‌ ، ده‌ڵێن زۆرترین مێژووی ڕابووردوی مرۆڤایه‌تی به‌نده‌ به‌ خه‌سڵه‌تی مرۆڤه‌ تاقانه‌كان و چاوی ڕۆژگاریان له‌ ئاستی سه‌ری خۆیاندا ڕاگرتووه‌ و مێژوویان به‌ كاره‌ ده‌گمه‌نه‌كانیانه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌ ، كه‌ زۆرینه‌یان له‌ پارسه‌نگی باشه‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كانیان خۆی ده‌بینێته‌وه‌ ، هه‌ندێكی كه‌میشیان له‌ خۆپه‌رستی و ڕقی ته‌نیایدا به‌شێك له‌ مرۆڤایه‌تیان له‌ ئاستی خه‌سڵه‌تی توڕه‌بوونی خۆیاندا وورد و خاش كردووه‌ ، مه‌حموود قه‌رداغیش یه‌كێكه‌ له‌و مرۆڤه‌ تێكۆشه‌ر و تاقانانه‌ی كورده‌ ، كه‌ له‌ سه‌رده‌می ترسدا له‌ دایك بووه‌ و له‌ نه‌هامه‌تیدا گه‌وره‌ بووه‌ ، بۆیه‌ له‌ گروپی یه‌كه‌م دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ ، له‌ داخی زوڵم بێ ڕه‌وشتی دوژمنانی گه‌له‌كه‌ی توانی ڕق و توڕه‌ی و ته‌نیای خۆی بڕژێ به‌سه‌ر جه‌للاده‌كانی ڕژێمی مرۆڤكوژی به‌عس دا ، تا دوا تیری ناو كه‌وانی دوژمن شه‌ڕی مانه‌وه‌ی میلله‌تێكی ده‌كرد و توانی پێیان بسه‌لمێنێ ، كه‌ ده‌توانێ ئیراده‌ی به‌عس له‌ناو چوار دیواری كۆنكرێت دا له‌ژێر قامچی و كاره‌با و شه‌ڕی ده‌روونیدا ڕاگرێ … ، خائینه‌كانی وه‌ك یه‌هوزا چۆن عیسای مریه‌میان به‌ له‌خاچدان دا ، ئاواش كورد زمانه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌كانیش ڕۆژانه‌ مامۆستا مه‌حموود یان له‌خاچ ده‌دا به‌ڵام له‌ ڕاستی ووتن و وه‌فا بۆ ڕێبازی بیری نه‌ته‌وه‌یی خه‌ونه‌كانی دوژمنانی له‌ گۆڕده‌نا.

كاتێك له‌سه‌ر ڕاستی وتن حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌ گڕكانی ئاگردا بێباكانه‌ جێده‌هێڵن و ناسوتێ و ملی ئیسماعیل له‌ چه‌قۆی قوربانی ناسوێ ، چۆنكه‌ ئه‌و ده‌یزانی مرۆڤی ترسنۆك ناژی به‌ڵكو ته‌نیا هه‌وا هه‌ڵده‌مژێ و ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی دوژمنی به‌لاوه‌ پیرۆزتر بووه‌ ، وه‌ك چۆن مردن لای مه‌غۆڵه‌كان به‌سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌وه‌ شه‌ره‌ف و پیاوه‌تی بووه‌ ، ئه‌میش به‌ هه‌مان ڕیتم بۆ به‌رگری له‌ پاكتاوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك مردنی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی هه‌ڵده‌بژارد ، مامۆستا مه‌حموود ئه‌و وته‌ به‌ناوبانگه‌ی لینینی توڕهه‌ڵدا كه‌ ده‌ڵێت : ( ڕۆشنبیران به‌ تواناترین كه‌سن له‌ خیانه‌ت كردندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ تواناترین كه‌سن بۆ پاساودانی ) خۆ مامۆستا كه‌سێكی كامڵی ڕۆشنبیری پڕ زانیاری و پڕ ڕامیاری بوو ئه‌ی بۆ له‌ زینداندا نه‌ك خیانه‌تی نه‌كرد به‌ڵكو جه‌للاده‌كانی به‌عسی شه‌رمه‌زار كرد و به‌ چۆكیدا هێنان مامۆستا هه‌رگیز برینه‌كانی جه‌سته‌ی پیشانی دوژمنان نه‌ئه‌دا چۆنكه‌ ده‌یزانی له‌ كۆتایدا له‌و شوێنه‌ لاوازانه‌وه‌ ته‌نگیان پێ هه‌ڵده‌چنی ، ئه‌و له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌وشیعره‌وه‌ له‌ دوا ڕۆژی نه‌ته‌وه‌كه‌ی

ده‌ڕوانی كه‌ مه‌له‌كشا ده‌ڵێ :

دیوانی شیعری حه‌للاجم ئه‌خوێنده‌وه‌
ته‌نیا یه‌ك وشه‌ی تێدا بوو؛
«انا الحق» ی له‌داردراو

دیوانی شیعری باڵنده‌ی
نێو قه‌فه‌زم ئه‌خوێنده‌وه‌
ته‌نیا یه‌ك وشه‌ی تێدا بوو؛
«ئاسمان»ـێكی له‌تله‌تكراو

دیوانی شیعری شاعیرێكی
بێ وڵاتم ئه‌خوێنده‌وه‌ ته‌نیا
یه‌ك وشه‌ی تێدا بوو؛
«نیشتمان»ـێكی چوارپه‌لبڕاو

دیوانی شیعری كوردێكی
دیلی چاوه‌ڕوانی مه‌رگم ئه‌خوێنده‌وه‌ ته‌نیا
سێ وشه‌ی تێدا بوو؛
«انا الحق»ـێ له‌داردراو
«ئاسمان»ـێكی له‌تله‌تكراو
«نیشتمان»ـێكی چوارپه‌لبڕاو

ـــــــــــــــــــ
ده‌بێت شۆڤێنیه‌كان چ وه‌ڵامێكێان پێ بێت بۆ ئه‌م وته‌یه‌ی ماهاتما غاندی كه‌ ده‌ڵێ : ( شارستانیه‌ت و ئاستی هوشیاری گه‌لان كاتێك ده‌رئه‌كه‌وێت ، كه‌ له‌گه‌ڵ گیانداران به‌سۆز و میهره‌بان بن ) له‌ كاتێكدا ئه‌وان نه‌ك گیانداران به‌ڵكو مرۆڤه‌كان له‌ ژێر دار و فه‌لاقه‌دا ئنجن ئنجن ده‌كه‌ن مامه‌ڵه‌ی مرۆڤ بونیان تێدا ده‌سڕنه‌وه‌ یان ئه‌وه‌تا خوازیاری بینینی ئه‌و ڕسته‌یه‌ نابن و خۆیانی لێ لائه‌ده‌ن یان سه‌ری شۆڕی په‌شیمانی نه‌وی ده‌كه‌ن ، ده‌بینین له‌ كاتێكدا گۆی زه‌وی به‌ بارستاییه‌كی به‌ده‌ر له‌ خه‌یاڵدانی مرۆڤ به‌ بارگه‌ی هه‌وا گیراوه‌ ، كه‌چی جه‌للاده‌كانی عه‌ره‌ب ده‌یان تێكۆشه‌ریان له‌ ژوورێكی چه‌ند مه‌تری دا ، به‌سه‌ریه‌كدا خزاندووه‌ و نه‌یان ده‌هێشت پڕ به‌سییه‌كان هه‌وا هه‌ڵمژن كه‌چی باسی مرۆڤایه‌تی و نیعمه‌ته‌كانی به‌عس یان به‌ گوێی خه‌ڵكیدا ئه‌دا و منه‌تباریان ده‌كردین .وه‌كو ئه‌و نیعمه‌ت و ده‌سته‌گوڵه‌ی كه‌ به‌ دیاری ناردیانه‌وه‌ بۆ خێزانه‌ سه‌رلێشێواوه‌كه‌ی نووری قشڵاخلو له‌ كاتێكدا نووری

٭ تاقانه‌ی چه‌ند خوشك و دایكێكی كڵۆڵ بوو ته‌نیا ئه‌ركێكی نیشتیمانی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ كرد و كوردبوونی خۆی سه‌لماند ، تا ڕاپێچی ئه‌منی قوشته‌په‌ كرا و ئه‌ویش مه‌ردانه‌ توانی هه‌ڵبێت و هه‌رچه‌نده‌ خۆی كێشایه‌ ماڵێكی ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌ به‌ڵام ماڵه‌كه‌ ماڵ نه‌بوو به‌ڵكو كونه‌ سۆزانیه‌كی ماڵه‌ به‌عسی و جێگای هه‌وه‌سبازانی شه‌وانی ئه‌من بوو ، بۆیه‌ ڕژێم به‌ ئاگا ده‌هێنن و ده‌ستگیری ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌وانیش هه‌رچیان پێكرا له‌ ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار و شه‌ڕی ده‌روونی نه‌یانتوانی هیچی پێ بدركێنن و پاشان سزای مه‌رگی ئه‌ده‌ن و پێنج مناڵی وورد و دایك و خوشك و ژنێكی گه‌نج به‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان جێده‌هێڵێ ، تاقانه‌كان سه‌ره‌ تیری ئاسنینی نێو كه‌وانی ده‌ستی گه‌ل بوون و ده‌چه‌قینه‌ سه‌ر دڵی دوژمنانی كورده‌وه‌ ، مامۆستا مه‌حموود وه‌ك هه‌رتاقانه‌یه‌كی چه‌ند خوشك و دایكی كه‌چی بۆته‌ مامۆستای كوردایه‌تی نێو زیندان و ڕێچكه‌ شكێنی دوژمن به‌زێن و سه‌ركردایه‌تی ژووره‌ تاكه‌كه‌سیه‌كانی هه‌یئه‌ی خاسه‌ ده‌كات و بۆته‌ داره‌كه‌ی قه‌راخ و هێنده‌ په‌لو پۆی داوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌یئه‌دا ، ئه‌مه‌ش نزا گیراوه‌كانی ئه‌فسانه‌ی خه‌یاڵدانی كۆمه‌ڵگای كوردی و داهێنه‌ری دینی مرۆڤپه‌روه‌ریمان ده‌سه‌لمێنی تا بتوانین له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ كه‌ناری ئارامی دادپه‌روه‌ریدا له‌نگه‌ر پێ بگرین ، له‌ مێژووی دوور و نزیكی كورد دا مه‌حمووده‌ فریادڕه‌سه‌كان زۆربوون كه‌ لاپه‌ڕه‌كانی ڕابردوویان به‌ كاره‌ نایابه‌كانیانه‌وه‌ جوانتر نه‌خشاندووه‌ و بونه‌ته‌ ئیلهام به‌خشی نێو شیعری كوردی .

عه‌بدولقادر شكاك


PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شیلادزێ و دەوروبەری بۆمب باران دەكەن

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان

  • image04
  • كەركوك.. ژنەكە توشبوی كۆرۆنایەو منداڵە تازە لەدایكبوەكەی كۆرۆنای نیە

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی گوندی كونه‌ماسی كرد له‌ شارباژێڕ

  • image04
  • وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • .

  • image04
  • هونەرمەند عەتا چاوشین بە كۆرۆنا گيانی لەدەستدا


                                           

خالید شوانی: هه‌نگاوی باشمان بڕیوه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد


ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا، له‌ڕێی سكایبه‌وه‌ سیمینارێك بۆ وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری هه‌رێم و به‌غداد ڕێك ده‌خات.

رۆژی ش...


  هۆڵەندا.. مەراسیمی بەخاكسپاردنی خاتوو بەناز بەڕێوەدەچێت
  دانیمارك.. دژی له‌شكركێشی توركیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
                                           

فیلمێك به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت


كه‌یوان كه‌ریمی له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری گرینگی ڤڕایتی: فیلمه‌كه‌ی من به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت

سینه‌ماكاری كورد "كه&zwnj...


  لەتیف شێخ عومەر: یەكێك لە ماناكانی نوێبوونەوە گەڕانـەوەیە بۆ باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی
  ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین
                                           

هەكاریی، جوگرافیای كارەسات و كۆڵنەدانی یەكێتی

ئەمڕۆ 7ی تەمموز، رۆژێكی كارەساتبارە بۆ ی.ن.ك كە كۆمەڵێك سەركردە و سەدان پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، شەهیدكران، كە لە كاروانی هێنانی چەك دابوون، بۆ د...


  سەفەری هات و نەهات لە هەکاری
  دسنورێ‌ ناحیا شێلادزێ دا 47 وه‌ڵاتیێن سڤیل ژلایێ‌ فڕۆكه‌ و سوپایێ‌ توركیا ڤه‌ هاتینه‌ شه‌هیدكرن


کاریکاتێر