PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


ئاوڕێك لەڕێكخستنەكانی دەرەوەی وڵات لەكتێبێكدا

سەرۆكی پەیمانگای ناوەندی فەرەنسی و كوردی بۆ گەشەكردنی كلتوور، ماوەی 3 مانگە سەرقاڵی كۆكردن وەی دۆكیۆمێنت و بەدواداچونی وردوكۆكردنەوی زانیارییە لەڕێگای چاوپێكەوتن و و تۆماركردنی دەنگ بەتەلەفۆن و كۆكردنەوەی وێنەو گەڕان بەدوای سەرچاوەكان سەبارەت بەڕێكخستنەكان لە ئەوروپا هەر لەسەرەتای دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، واتە لە ساڵەكانی 1976ەوە تا ئەمڕۆ، بە مەبەستی ئاوڕدانەوەیەك لە مێژووی خەبات و تێكۆشانی ژمارەیەك لە كۆمیتە و ئەندامان و كادرانی خۆبەخش و دڵسۆزی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەرپرس و لێپرسراوان كە گوزەریان كردوە یان لە تاراوگە بەردەوام بونە لە خەبات و تێكۆشان.

هەموو ئەم هەوڵانە دارەوان حاجی حامید بەنیازە لە كتێبكدا هەمووی كۆكاتەوەو پێشكەشی كتێبخانەی مەكتەبی ناوەندی دەرەوەو هەموو هەڤاڵان و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ناوەوەو دەروەی ووڵات بكات. 

ماوەی سێ مانگە دارەوان حاجی حامید دەستیكردوە بەم كارە بەبەردەوامی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بتوانێت لە داهاتوەیەكی نزیكدا بیخانە بەرگێكێ جوان و خنجیلەو هەوڵ ئەدات كە ئاورێكی بەوەفایی بداتاتەوە لە ئەو هەموو ئەو ئەندام و كادرە نوخبانەی كە هەمیشە خۆبەخشانە لە رابرردو ئێستاشداو بێ هیچ بەرامبەرێك و ماندونەناسانەو لەكاتە زۆر ترسناكەكانی ژیانیان لە ئەووروپا بەبونی باڵوێزخانەكانی رژیمی گۆربەگۆری سەدام خەباتیان كردوە.

دارەوان حاجی حامید بە PUKmediaی راگەیاند: دەمەوێت خزمەت بەمێژووی جوانی یەكێتی و كادرەكانی بكەم، بەتایبەتی ئەوانەی كە سەربازی ونن، ئێستا لە نوسینەكانمدا گەیشتومەتە ساڵەكانی 1979ی سەدەی پێشو ، خوا تەمەنمان بداتی بەردەوام ئەبم تا ئەمڕۆ، هەوڵدەدەم بە ئەمانەتەوە لە شێوەی پرسیارو وەڵام هاوشێوەی كتێبەكەی كاك سەلاح رەشید، دیداری تەمەن كە ئەمانەتێكی مەزنە بنوسمەوە. 

PUKmedia 

 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • چوارتا.. رەشەبا دەیان درەختی لەڕەگ دەرهێنا

  • image04
  • .

  • image04
  • کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

  • image04
  • 19ساڵ به‌سه‌ر گیانی سپاردنی شازاد سائیب تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات

  • image04
  • سێ ساڵ بەسەر كۆچی كاكە نەوە سەركردەو دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • داقوق.. سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارە كوردەكان

  • image04
  • چوار ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ده‌باشان تێده‌په‌ڕێت


                                           

فرێد تەیفن: دڵخۆشم لە كوردستان گۆڕەپانێكییان بەناوكردووم


فرێد تەیفن لەدیدارێكی ڕۆژنامەنووسیدا باسی كەس و كاری قوربانییانی چەكی كیمایی ساڵی 1988 دەكات و خۆشحاڵی خۆی رادەگەیەنێت لەبەرامبەر ئەو گۆڕەپانەی كە بەناویەوە ك...


  كۆبنهاگن.. خۆپیشاندانێك بۆ كاره‌ دوژمنكارانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك.. یه‌كێتی به‌شداری به‌خاكسپاردنی ته‌رمی مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ كرد
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

ده‌رئه‌نجامه‌كانی وازهێنان له‌خوێندن

وه‌ك ده‌گووترێت نرخی زێڕ لای زێڕنگه‌ره‌، نرخی په‌روه‌رده‌و خوێندینش لای دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی په‌وه‌رده‌یه‌. خوێندن و ...


  كورت و پوخت لەسەر تۆمەتەكانی پارێزگاری دهۆك
  لە ساڵیادی كۆچی دوایی سەركردە عادل موراد-دا


کاریکاتێر