PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبی (پاڵه‌وانی هه‌زارڕوو) كلیلی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ییه‌

(پاڵه‌وانی هه‌زارڕوو) له‌ نووسینی  نووسه‌ری ئه‌مریكی (جۆزیف كامبڵ)و له‌لایه‌ن سه‌لاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان كراوه‌ته‌ كوردیی و له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ گه‌شتێكه‌ به‌نێو دنیای میتۆلۆژیا و هه‌موو پرسه‌ گرنگه‌كانی پاڵه‌وان و په‌رجوو، بوونه‌وه‌ره‌ خه‌یاڵی و میتافیزیقی و ئه‌فسانه‌ییه‌كان، گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ باری دنیاییه‌وه‌ بۆ باری ئه‌فسانه‌یی، كامبڵ له‌م كتێبه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌كی گشتگیر ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌ گرنگه‌كانی نێو ئه‌فسانه‌ی هه‌موو دنیادا له‌ گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته‌ سه‌رده‌می مۆدێرن و مرۆڤی ئه‌مڕۆ، له‌ هه‌موو كولتووره‌كاندا ده‌گه‌ڕێت به‌دوای پاڵه‌وان و ئه‌شق و له‌دایكبوون له‌ پاكیزه‌، گرێ جادوویه‌كان و تێپه‌ڕبوونی مرۆڤ به‌ قۆناغه‌كانی منداڵی و گه‌وره‌بوون و خه‌یاڵبوون. له‌ گه‌شتی پاڵه‌وانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، ئینجا تێپه‌ڕبوون وپاشان باس له‌ بازنه‌ی گه‌ردوونناسی و خه‌یاڵ و ئه‌فسانه‌ له‌ سه‌رده‌می گه‌شتكردن بۆ سه‌ر مانگ و ئه‌ستێره‌كانی تر.  له‌هه‌موو چه‌مكه‌ هه‌ستیاره‌كانی نێو دنیای ئاین و ئه‌فسانه‌ نزیكمان ده‌كاته‌وه‌. دوای لێبوونه‌وه‌ له‌م كتێبه‌ ئینجا تێده‌گه‌یت هه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ زۆر شتدا هاوبه‌شن، به‌تایبه‌ت له‌ مێژووی میتۆلۆژیا و ئاین و ئه‌و حه‌كایه‌ته‌ سه‌رگه‌رمانه‌ی له‌ به‌رده‌م كوره‌ی ئاگردانه‌كان یان له‌ ده‌می شامان و پیره‌مێردانه‌وه‌ ده‌یانبیستین، تێده‌گه‌یت مرۆڤایه‌تی چه‌ند چیرۆكێكه‌ و له‌ هه‌ر زه‌مه‌ن و سه‌رده‌م و گه‌لێكدا مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا كراوه‌، هه‌میشه‌ پاڵه‌وانێ هه‌یه‌ گه‌شتێكی له‌به‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی و نهێنی بدۆزێته‌وه‌، ده‌رگا داخراوه‌كان بكاته‌وه‌. كامبڵ به‌ روونی له‌م كتێبه‌دا ئه‌فسانه‌ و كۆمه‌ڵگا له‌ یه‌كتری نزیك ده‌كاته‌وه‌. جگه‌ له‌مانه‌ش كامبڵ له‌م كتێبه‌دا له‌ژێر كاریگه‌ری قوتانخانه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی كارل گۆستاڤ یۆنگ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ چه‌مكه‌ میتیۆلۆژییه‌كان ده‌كات.

PUKmedia 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • چوارتا.. رەشەبا دەیان درەختی لەڕەگ دەرهێنا

  • image04
  • .

  • image04
  • کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

  • image04
  • 19ساڵ به‌سه‌ر گیانی سپاردنی شازاد سائیب تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات

  • image04
  • سێ ساڵ بەسەر كۆچی كاكە نەوە سەركردەو دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • داقوق.. سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارە كوردەكان

  • image04
  • چوار ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ده‌باشان تێده‌په‌ڕێت


                                           

فرێد تەیفن: دڵخۆشم لە كوردستان گۆڕەپانێكییان بەناوكردووم


فرێد تەیفن لەدیدارێكی ڕۆژنامەنووسیدا باسی كەس و كاری قوربانییانی چەكی كیمایی ساڵی 1988 دەكات و خۆشحاڵی خۆی رادەگەیەنێت لەبەرامبەر ئەو گۆڕەپانەی كە بەناویەوە ك...


  كۆبنهاگن.. خۆپیشاندانێك بۆ كاره‌ دوژمنكارانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك.. یه‌كێتی به‌شداری به‌خاكسپاردنی ته‌رمی مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ كرد
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

ده‌رئه‌نجامه‌كانی وازهێنان له‌خوێندن

وه‌ك ده‌گووترێت نرخی زێڕ لای زێڕنگه‌ره‌، نرخی په‌روه‌رده‌و خوێندینش لای دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی په‌وه‌رده‌یه‌. خوێندن و ...


  كورت و پوخت لەسەر تۆمەتەكانی پارێزگاری دهۆك
  لە ساڵیادی كۆچی دوایی سەركردە عادل موراد-دا


کاریکاتێر