PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


پێشەنگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دوادەخرێت

بەمەبەستی خۆپاراست و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خولی پانزەهەمینی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کارگێڕی پێشەنگاکە رایانگەیاند: وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی رێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ سۆنگه‌ی مكوڕبوونی ئێمه‌ش‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی میوانان و سه‌ردانیكه‌ران و كارمه‌نده‌كانی پێشه‌نگا، كارگێڕی پێشه‌نگا بڕیاریدا خولی پازده‌هه‌مینی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخات.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، داوای لێبوردن ئاراسته‌ی هه‌موو بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و خوێنه‌ران و هه‌وادارانی رۆشنبیری و كتێب ده‌كه‌ین له‌ هه‌مبه‌ر دانی ئه‌م بڕیاره‌، ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێ كه‌ هه‌موومان له‌سه‌رمان پێویسته‌ به‌رنگاری ئه‌و ڤایرۆسه‌ بكه‌ین و به‌ر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین له‌ پاڵپشتی كردنی هه‌وڵوكۆششی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و رێكاره‌ سه‌پێنراوه‌كانی پێویست بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌.

ئێمه‌ ده‌زانین چه‌ند به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی پێشه‌نگای كتێبتان كردووه‌، سوپاسی بێپایانیشمان بۆ هه‌موو پاڵپشتیكاره‌كانمان ده‌رده‌بڕین كه‌ هاوریكاریان كردووین، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین ئه‌م خوله‌ی پێشه‌نگا، له‌ كاتێكی دیكه و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامده‌درێت. هه‌روه‌ها مكوڕی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونمان له‌سه‌ر‌ ئه‌ركه‌كانمان به‌رانبه‌ر پیشه‌سازانی كتێب و رۆشنبیران و نووسه‌ران و خوێنه‌رانی به‌ڕێز، به‌وه‌ی له زووترین كاتی شیاودا به‌رواری كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگا رابگه‌یه‌نیین، هه‌رچییه‌كیش له‌ ده‌ستمان بێت بۆ ئاگاداری كردنه‌وه‌تان له‌هه‌ر پێشهاتێكی نوێ، درێغی ناكه‌ین.

له‌گه‌ڵ رێز و ته‌قدیر...

 

PUKmedia راگەیەندراوی #‌پێشەنگەی_نێوده‌وڵه‌تی_هه‌ولێر_بۆ_كتێب


وێنە هەواڵ
  • image04
  • لەسلێمانی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و عومەر سەید عەلی كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی و گۆڕان بەڕێوەچوو

  • image04
  • تێكۆشەری دێرین حاجی ئیبراھیم شاڵی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ هه‌ركی جه‌وهه‌رئاغای كوڕی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی هه‌ركی ده‌كات

  • image04
  • قوباد تاڵەبانی:كاری پێكەوەیی یەكێتی و گۆڕان دوا سپاردەو ئامانجی مام جەلال و كاكە نەوە بوو

  • image04
  • هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • ٢٢/٧/١٩٧٩ لە بەندیخانەی موسڵ شەهید مەلا عەلی لە سێدارە درا

  • image04
  • ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

  • image04
  • نزیكه‌ی 180 كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی لافاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا


                                           

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا


كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ ...


  شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
   ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته‌ كوردێك
                                           

شاده‌ عه‌لی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كۆده‌كاته‌وه‌


شادان عه‌لی ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ شاده‌ عه‌لی دانیشتووی شاری سلێمانیه‌، هه‌ر له‌و شاره‌دا قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه‌...


  ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە
  گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌
                                           

له‌باره‌ی هه‌ولێره‌وه‌ زیاتر بزانه‌

به‌كوردی ھه‌ولێره‌و به‌زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ئه‌ربیل، ئه‌م شاره‌ شارێكی دێرینی كوردستانه‌، ئێستا ناوه‌ندی پارێزگای ھه‌...


  پێنجوێن.. وشکەساڵی زیان لەبەرهەمی جوتیاران دەدات
  کچە شێوەکارێک: بەپۆرترێت هەستەکان لە روخساری مرۆڤ دەردەخەم


کاریکاتێر