PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبه‌وان ئه‌م كۆرۆنایه‌ كۆنه‌

بۆنه‌ ناخۆشه‌كانی وه‌كو نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌رفه‌ته‌ بۆ بۆنه‌ی خۆشتری خوێندنه‌وه‌. خوێندنه‌وه‌ ژینگه‌ی خۆی هه‌یه‌ ‌و ژینگه‌كه‌شی ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی كتێب وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ زه‌مه‌نی كۆرۆنادا كتێب له‌سه‌ر ده‌رد ‌و به‌ڵا گشتییه‌كانی وڵات بخوێنیته‌وه‌. ئه‌مه‌ ئیختیاری كتێبی ( تاریخ العراق الوبائی) كه‌ نووسینێكی ئه‌كادیمی به‌ پێزه‌ له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی نه‌خۆشی بكوژی وه‌كو تاعون ‌و كولێرا و، خوا پێمان نه‌گرێ له‌وانه‌یه‌ كۆرۆناش بووبێت ‌و پێمان نه‌زانیبێت.

ناخۆشه‌ به‌ كتێب له‌سه‌ر نه‌خۆشی بڵێی كتێبێكی چێژبه‌خش بوو، به‌ڵام ڕاستێكه‌ی ئه‌م كتێبه‌ وا بوو. نووسه‌ر ‌و ئه‌كادیمیستی مێژوونووس دكتۆر قاسم جمێلی له‌م كتێبه‌دا وای كردووه‌ ‌و به‌ یه‌ك ده‌ره‌نجام گه‌یشتووه‌ كه‌ هه‌مان ئه‌نجام له‌ نووسینه‌ حه‌ریفه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دیارده‌ی كۆرۆنا پێی ده‌گه‌یت: به‌ڵای گشتی به‌هۆی كه‌می هوشیاری ته‌ندروستییه‌وه‌، به‌هۆی فاكته‌ری هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن له‌ دین ‌و قه‌ده‌رییه‌ت ‌و به‌هۆی هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی سیستمه‌وه‌، هه‌ر له‌ سیستمی سیاسیی ‌و ئیداری تا سیستمی بیهداشتی ‌و ده‌واو ده‌رمان. دكتۆر جمێلی ره‌گی مێژوویی به‌ڵا ته‌ندروستییه‌كان ‌و ژینگه‌ ‌و كه‌ش و هه‌وا ‌و كاره‌ساته‌ سروشتی ‌و مرۆڤ ده‌ستكرده‌كان له‌ عیراق پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌كات.

ئینجا ڕای وایه‌ هه‌ژاری ‌و دانه‌واندنی كۆمه‌ڵایه‌تی ‌و به‌د ته‌ندروستی ‌و به‌د خۆپارێزی ‌و داهیزرانی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی له‌ عیراقی عوسمانی، به‌تایبه‌تی عیراقی ده‌ورانی كۆتایی ده‌وڵه‌ته‌كه‌، هه‌موویان ده‌بنه‌ تۆڕێكی ئاڵۆز بۆ به‌ ئاسانی گرتنی نێچیره‌كانی له‌ ره‌عییه‌ت ‌و هاووڵاتیانی عیراق له‌ناو ئیمپراتۆرییه‌تی پانوپۆردا كه‌ له‌ قۆناغی داكه‌وتنیدا خۆی ناوی (پیاوه‌ نه‌خۆشه‌كه‌)ی به‌نسیب بووه‌. بێگومان ئه‌وی وایه‌ ده‌بێته‌ ده‌وارێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵدراو بۆ نه‌خۆشی ‌و به‌ڵا ‌و تاعون ‌و كولێرا.

ئینجا ئه‌وی ده‌بێته‌ به‌ڵای سه‌رباریش گه‌نده‌ڵی ‌و خراپی سیاسه‌ت ‌و ئیداره‌ ‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتیش كه‌ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌ تا كه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ‌و مردنی نه‌خۆشه‌ عوسمانییه‌كه‌ش. كتێبی ناوبراو دین ‌و دونیا، ده‌وڵه‌ت ‌و سیاسه‌ت، ئیداره‌ی ماڵ ‌و ماڵداری تا ئیداره‌ی وڵات تا وردبینی ته‌ندروستی گشتی ‌و تایبه‌تی ‌و چاودێری سیاسی ‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته‌ به‌ر تیشكی ره‌خنه‌ ‌و له‌ مێژووه‌وه‌ ده‌رسێك بۆ ئه‌مۆ ‌و دوارۆژ ده‌دات، ئه‌گه‌ر باشی لێ بفكرن سیحه‌تی عه‌قڵ ‌و جه‌سم باشتر ده‌بێت.

ناوی كتێب: تاریخ العراق الوبائی فی العهد العثمانی الاخیر 1850-1918
نووسەر: الدكتور قاسم الجمیلی-أستاذ دراسات الشرق الاوسط الولایات المتحدة
دراسە فی ضو‌ء وثائق وأرشیفات الخارجیة والصحة الامریكیة والبریطانیة وأرشیفات دولیة أخری.
چاپی: دار الدجلة-2016-أردن-عمان

PUKmedia  له‌ ئه‌كاونتی ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا وه‌رگیراوه‌


وێنە هەواڵ
  • image04
  • پۆلیسی هندستان به‌مشێوه‌یه‌ رێگری له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

  • image04
  • 27ی ئازار رۆژی جیهانی شانۆ‌

  • image04
  • لاهور شێخ جەنگی چارەسەری كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە ئەستۆ دەگرێت

  • image04
  • پارێزگاری سلێمانی بۆ دڵنیابوون لەپابەندی هاووڵاتیان گەشتێك بەئاسمانی شاردادەكات

  • image04
  • كوڕەكانی سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری رژێمی بەعس لەسەر قەڵای هەولێر

  • image04
  • لەهەولێر بۆ سۆنارێك بڕی 6 هەزار دینار وەرگیراوە

  • image04
  • سه‌رۆكی حكومه‌ت 25 ئۆتۆمبێل به‌دیاری ده‌داته‌ پۆلیسی هه‌ولێر

  • image04
  • بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆت و خێزانه‌كه‌ت له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنه‌ره‌وه‌ رێنماییه‌كان جێبه‌جێبكه‌


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت داوا له‌ ئێمه‌ بكات رێوشوێنی ته‌ندروستیان ده‌ده&zwn...


  نه‌ورۆزی 1979 له‌دایكبوونی رادیۆیه‌ك دنیایی هه‌ژاند
  پارێزگاری سلێمانی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه‌


کاریکاتێر