PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


له‌ ده‌رگه‌ی غه‌ریبی مه‌ده‌

* موزیك، نیشتمانی ئه‌و مرۆڤانه‌یه‌، كه‌ ‌ده‌زانن مرۆڤبوون چییه‌!

ساڵ به‌وعه‌یامێك، به‌شێكی زۆر له‌ گه‌نجانی ساڵانی حه‌فتاكان به‌ره‌و ژوور، عه‌وداڵی گۆرانییه‌كانی ئاوازدانه‌رو ده‌نگخۆشی نێودرای ئێران (داریوش ئیقبالی) بوون. له‌لای ھه‌ر یه‌كێكیان، جۆرێك یاده‌وه‌ریی بۆ خوڵقاند بوون، كه‌ ھه‌رگیز ناتوانرێت ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ له‌یاد بكرێت. سه‌رده‌می دڵداریی و ھه‌رزه‌كاریی و پاشانیش كامڵبوون، ھێشتا گۆرانییه‌كانی داریوش، بۆنی ئێستایان لێ دێت، ئێشتایش به‌و ئاوازانه‌وه‌ خه‌مه‌كان ده‌نووسنه‌وه‌! ھێشتا دڵه‌كان سووڕی كۆتاییان به‌ ئاوازه‌كان نه‌ھێناوه‌. ئه‌و ده‌مانه‌، به‌ ئاوازه‌كان دڵمان خۆش ده‌بوو چونكه‌ وامانده‌زانی ژیانمان ڕۆشنتر ده‌كاته‌وه‌. له‌ كاتێكدا ھه‌موومان به‌ ھێزی تاریكیی ته‌وق درابووین. له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ھێشووه‌ شیعرانه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ داریوش، له‌نێو دڵی ھه‌ر یه‌كێكماندا ماڵێكی بۆ شیعرو بۆ گۆرانی چێكردووه‌. به‌شێكی زۆر له‌ شاعیرانی ڕۆژئاوا له‌ سه‌رده‌مه‌كانی زووه‌وه‌ دركیان به‌و داھێنانه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌كته‌ره‌ شانۆییه‌كان، جوانترو باشتر ده‌قه‌ شیعرییه‌كان ده‌خوێنه‌وه‌! ئه‌كته‌ره‌كان، به‌ھۆی زاڵبوونیان به‌سه‌ر ده‌نگه‌ نزم و به‌رزه‌كاندا، جۆرێك له‌ ئه‌یستاتیكا به‌ شیعر ده‌به‌خشن! لێره‌وه‌ گه‌ره‌كمه‌ بڵێم: پشكۆ ناكام، به‌ زمانێكی پاراو و بێ گرێگۆل، زاڵبوونی خۆی له‌نێو ده‌قه‌كاندا سه‌لماندووه‌، پێشتر له‌ ڕێگه‌ی كتێبی (سه‌د نزار)ه‌وه‌ ئه‌و ھه‌قیقه‌ته‌مان بۆ ئاشكرا بوو. كه‌ زمان له‌لای پشكۆ ناكام، ھه‌ڵگری جۆرێك له‌ گه‌مه‌ی زمانه‌وانییه‌ و شاره‌زایانه‌ ڕیتم و فۆرمی ده‌قه‌كانی پاراستووه‌. نووسه‌ری نێوداری فڕه‌نسییه‌كان پێر گامارا، ده‌رباره‌ی شیعرو زمانی شیعر به‌مجۆره‌ ده‌نووسێت: شاعیری بلیمه‌ت، زمانی پاشه‌ڕۆژ ده‌خوڵقێنێت. لێره‌وه‌ جاره‌كی دیی ئه‌و ھه‌قیقه‌ته‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت، كه‌ داریوش، شاره‌زایانه‌ ده‌قه‌ شیعرییه‌كانی ھه‌ڵبژاردووه‌و ئاوازی بۆ داناون. به‌تایبه‌ت ده‌قی شاعیرانێكی بۆ ئاوازه‌كان ھه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ باشترین شاعیرانی نێوداری ئێران و زمانی فارسیی بوون، حافزی شیرازی، مه‌وله‌وی، ئه‌حمه‌دی شاملو، نادر نادرپور، ئه‌رده‌ڵانی سه‌رفراز، ئیرج جه‌نتی عگایی، شھریار قه‌نبه‌ری، حسێن مه‌نزوی، سیمین به‌ھبھانی و گه‌لێكیتر. ته‌نانه‌ت ئاوازدانه‌ره‌ نێوداره‌كانی ئێران ئاوازیان بۆ داناوه‌و ھونه‌ره‌كه‌یان به‌رز نرخاندووه‌. وه‌ك: فه‌رید زلاند، بابه‌ك به‌یات، واروژان، ئه‌سفه‌ندیار مه‌نفه‌ردزاده‌، حه‌سه‌ن شه‌ماعیزاده‌، بابه‌ك ئه‌فشار. داریوش له‌نێو ئه‌م شیعرو ئاوازانه‌وه‌ داھێنانی له‌ شێوازه‌كانی موزیكی ئێراندا دروستكردووه‌ وه‌ك: ڕۆك، پۆپ، كلاسیك. ئه‌مه‌ش بۆخۆی خزمه‌تێكی بێ وێنه‌ی به‌ ھونه‌ری موزیك گۆرانی فارس كردووه‌. داریوش له‌ ھونه‌ری گۆرانیچڕیندا خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌و به‌ ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌كه‌ی له‌ تۆنی (باێ) دونیایه‌ك ه‌ه‌واداری بۆ گۆرانییه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه‌. ئه‌‌م شێوازی ھونه‌ره‌ له‌لای داریوش، خزمه‌ته‌ به‌ مرۆڤ، سروشت، جوانی، نیشتمان. ھه‌ر ئه‌مكاره‌ش بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رسامی به‌شێكی مرۆڤایه‌تیی و ھه‌رگیز له‌یاد ناكرێت. وه‌رگێرانی تێكستی ئه‌م گۆرانییانه‌، بۆخۆی یادخستنه‌وه‌ی جۆرێك له‌ ژیانی مرۆڤی كورده‌، كه‌ ھه‌رگیز ھه‌وادارانی ده‌نگه‌ به‌ سۆزه‌كه‌ی له‌ بیرناكه‌ن. پشكۆ ناكام. جارێكی تر له‌ته‌ك شیعرو ھونه‌ری به‌رزی داریوش،دا ده‌مانباته‌وه‌ ماڵی ته‌نیایی و نیشتمانی بێ ده‌غڵ و دان و ھه‌ژاری و نه‌داریی و مرۆڤی بێچاره‌نووس.

ئه‌م كتێبه‌ به‌ھیمه‌ت و ماندووبوونی شۆڕش جوانڕۆیی. كه‌وته‌ ژێر ڕۆشنایی چاپكردن.

كتێبی: بۆنی گه‌نم. وه‌رگێڕانی له‌ زمانی فارسییه‌وه‌: پشكۆ ناكام.

PUKmedia تایبه‌ت


وێنە هەواڵ
  • image04
  • فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شیلادزێ و دەوروبەری بۆمب باران دەكەن

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان

  • image04
  • كەركوك.. ژنەكە توشبوی كۆرۆنایەو منداڵە تازە لەدایكبوەكەی كۆرۆنای نیە

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی گوندی كونه‌ماسی كرد له‌ شارباژێڕ

  • image04
  • وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • .

  • image04
  • هونەرمەند عەتا چاوشین بە كۆرۆنا گيانی لەدەستدا


                                           

هۆڵەندا.. مەراسیمی بەخاكسپاردنی خاتوو بەناز بەڕێوەدەچێت


مەراسیمی بەخاكسپاردنی خوالێخۆش بوو بەناز خانی هاوسەری كۆچكردوو كاروانی جیهاز (كیمیایی) لە لیواردن بەڕێوەدەچێت.

...


  دانیمارك.. دژی له‌شكركێشی توركیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  ژنە هونەرمەندێكی كورد خەڵاتێكی جیهانی بەدەست دەهێنێت
                                           

فیلمێك به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت


كه‌یوان كه‌ریمی له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری گرینگی ڤڕایتی: فیلمه‌كه‌ی من به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت

سینه‌ماكاری كورد "كه&zwnj...


  لەتیف شێخ عومەر: یەكێك لە ماناكانی نوێبوونەوە گەڕانـەوەیە بۆ باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی
  ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین
                                           

سەفەری هات و نەهات لە هەکاری

یادی 42 ساڵەی بە غەدر شەهیدکردنی عەلی عەسکەری و حسێن بابەشێخ و دکتۆر خالید

شۆڕشی نوێی ی.ن.ک ل...


  دسنورێ‌ ناحیا شێلادزێ دا 47 وه‌ڵاتیێن سڤیل ژلایێ‌ فڕۆكه‌ و سوپایێ‌ توركیا ڤه‌ هاتینه‌ شه‌هیدكرن
  لە فلكەی‌ زەعیمی‌ هەولێر، كوا سەرداری‌ سەعید سۆفی‌؟


کاریکاتێر