PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


کتێبی شه‌وه‌ سپییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

كتێبی شه‌وه‌ سپییه‌كان كه‌ بیره‌وه‌ری زیندانییه‌كه‌ له‌ ڕووسیا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌عات 3 ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 26-11-2019 ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان كۆڕێك بۆ ناساندن و واژۆكردنی كتێبی " شه‌وه‌ سپییه‌كان" له‌ وه‌رگێڕانی شه‌فیقی حاجی خدر ساز ده‌كات.

ئه‌و كتێبه‌ له‌لایه‌ن مێناحێم بێگن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل نووسراوه‌ كه‌ باس له‌ به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌كات كه‌ كاتێك له‌ڕووسیا ده‌ست به‌سه‌ر بووه‌.
بێگن یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل كه‌ له‌ ساڵی 1977 تا ساڵی 1983 سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بووه‌ و له‌ ساڵی 1978 به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر سادات سه‌رۆكی ئه‌و كاتی میسر خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێلیان وه‌رگرت به‌هۆی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و میسر.

بێگن ساڵی 1913 له‌برێست لیڤستۆك، بیلاڕووسیای ئێستا له‌ دایكبووه‌ و ماوه‌یه‌ك له‌سه‌رده‌می له‌ سێبریا زیندانی ده‌كرێت و پاشان به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌نووسێته‌وه‌. ساڵی 1942 ده‌چێته‌ فه‌له‌ستین و له‌ساڵی 1973 ده‌بێته‌ سه‌رۆكی پارتی لیكودی ئیسرائیلی و ماوه‌ی شه‌ش ساڵ  ده‌بێته‌ه‌سه‌رۆكی ئیسرائیل و له‌ ساڵی 1992 له‌شاری ته‌لئه‌بیب كۆچی دوایی ده‌كات.

ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن شه‌فیقی حاجی خدره‌وه‌ له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ كراوه‌ به‌ كوردی.

بڕیاره‌ له‌ كۆڕه‌كه‌یدا نووسه‌ر و وه‌رگێڕ شه‌فیقی حاجی خدر كورته‌ باسێك له‌سه‌ر چۆنێتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بۆ ئاماده‌بووان بخاته‌ڕوو.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر

400.jpg


وێنە هەواڵ
  • image04
  • چوارتا.. رەشەبا دەیان درەختی لەڕەگ دەرهێنا

  • image04
  • .

  • image04
  • کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

  • image04
  • 19ساڵ به‌سه‌ر گیانی سپاردنی شازاد سائیب تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات

  • image04
  • سێ ساڵ بەسەر كۆچی كاكە نەوە سەركردەو دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • داقوق.. سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارە كوردەكان

  • image04
  • چوار ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ده‌باشان تێده‌په‌ڕێت


                                           

فرێد تەیفن: دڵخۆشم لە كوردستان گۆڕەپانێكییان بەناوكردووم


فرێد تەیفن لەدیدارێكی ڕۆژنامەنووسیدا باسی كەس و كاری قوربانییانی چەكی كیمایی ساڵی 1988 دەكات و خۆشحاڵی خۆی رادەگەیەنێت لەبەرامبەر ئەو گۆڕەپانەی كە بەناویەوە ك...


  كۆبنهاگن.. خۆپیشاندانێك بۆ كاره‌ دوژمنكارانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك.. یه‌كێتی به‌شداری به‌خاكسپاردنی ته‌رمی مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ كرد
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

خانەقین .. بەتەنیا بەرگری لە گوندەكەیان دەكەن

لەشەوی 15-5-2020، ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایە سەر گوندی موبارەك لەباشوری شاری خانەقین، كە یەكێكە لەنزیكترین گوندەكان لەناوەندی شارەكەوەو، دوای شەڕێكی نیو سەع...


  ده‌رئه‌نجامه‌كانی وازهێنان له‌خوێندن
  كورت و پوخت لەسەر تۆمەتەكانی پارێزگاری دهۆك


کاریکاتێر