PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


مۆدێلی حزبایەتی لەکوردستان

ئەم کتێبە لە نووسینی ( بەرزان ئەحمەد کوردە )یە، لە ۲٠٦ لاپەرەی قەبارە نیو ئەی فۆر پێکهاتووە.

کتێبەکە لە سێ بەش و هەر بەشێك لە چەند باسێک پێکهاتووە کە بەکورتی و بە پوختی : مێژووی حزب، پـێناسەکـانی حزب، جـۆرەکانی حزب، حـزبی سـۆسیـال ـ دیموکراتی  (کۆمۆنیزمی)، حزبی سۆسیاڵ ـ دیموکراتی، ناسیۆنالیستی چەپگەرا، حزبی مەزهەبی، حزبی ناسیۆنالیستی، حزبی سنتڕاڵ، دیموکراسی، ئایدیۆلۆژیا، حزبی مۆدێرن، مۆدیلی حزبایەتی لە کوردستان، سەرکردە، لەگەڵ زارەوەکان و ئیندێکس، دەخاتە ڕوو.

پ.ی. د.هیوا عەزیز سەعید، لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێت: نووسینی بابەتێک لە ژێر ناوی  ( مۆدێلی حزبایەتی لەکوردستان) لە لایەن کاک بەرزان ئەحمەد کوردە ئەرزش و نرخی خۆی هەیە، بە تایبەت لەوەدا کە نووسەر خۆی یەکێکە لە کارەکتەرەکانی یەکێک لە حزبە سەرەکییەکانی باشووری کوردستان، دووەم لەوەدا کە لەناو حزب پلەو پۆستی جۆراو جۆری هەبووە و ئاگاداری پێکهاتەی فیکریی و ئایدیۆلۆژی حزب و شکڵبەندیەکەیەتی، هەر ئەمەش وایکردوە کە لە پرۆسەی سیاسی باشووری کوردستان و لە ئەنجامی ململانێی حزبی و کاری حزبایەتی، ئاگاداری فۆرم و شێوازی کاری حزبەکانی دیکە بێت. لەم هەوڵەشدا تا ئاستێکی باش توانیویەتی بێلایەنانە، وەک کۆی حزبەکان بەبێ ئاماژە بە ناوهێنانی هیچ حزب و لایەنێک تێڕوانینەکانی خۆی پێشكەشکردووە.

گرنگی ئەم كتێبە لەوەدایە زۆر  بە پوختی باس لەحزب و ئایدۆلۆژیاو دیموكراسی و ..... هتد ,دەكات .نوسەر توانیویەتی پەی بەو لایەنانە ببات كەتائیستا هیچ سیایەتمەدارێكی دیكە نەی توانیوە ئاوا بەوردی و ئەكادیمیانە ئەو لایەنانە بخاتە ڕوو ,شایەنی  ئاماژە بۆ كردنە ناتوانرێت ئەم كتێبە وەك نوسینی دیكە بەسەرپێی و خێرای بخوێنرێتەوە ,چونكە دەربڕینی هەروا تایەك تێڕامان و لێكدانەوەی خۆی هەیە ,ئەمەش بەو مانایانە نایات كە كتێبەكە ئاڵۆزە ,بەڵكو بەو مانایەی پێویستە خوێنەری ئەم كتێبە باكگراوندی سیاسی هەبێت _یان بەلانی كەمەوە پێشینەیەكی ڕۆشنبیری باشی هەبێت .

بەرزان ئەحمەد كوردە لەنوسینی ئەم كتێبەیدا بە پشت بەستن بە بنەماكانی مەعریفیە و زانستی سیاسەت .زۆربەوریایی پەنجەی خستۆتە سەر ئەو لایەنە شاراوانەی كەپێشتر كەسانی دیكە نەیانتوانیوە پەی پێبەرن .دیارە لێرەوە مەبەستمان لەوەیە بڵێیین :ناوبراو بۆ هەموو گوتە و ڕاكانی خۆی بەڵگە و سەرچاوەی باوەڕپێكراو هێناوەو بۆ چونەكانی خۆشی بەڕوونی  خستۆتە ڕوو .

 

بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە بە PDF كلیك لێرە بكە

 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • نوێترین دەركەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی سوپای چیلی به‌ 38 سه‌رنشینه‌وه‌ ونبوو

  • image04
  • كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات

  • image04
  • پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان

  • image04
  • میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه‌

  • image04
  • سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون

  • image04
  • به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن


                                           

هۆڵەندا.. لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمێك نمایشدەكرێت


یانەی كوردیی میدیا لە هۆڵەندا لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمی (من هێشتا نامۆم)  نمایشدەكات.

سەعات 14:30 دەقیقەی رۆژی یەكشەممە 15...


   ڤانکوڤەر.. سیمینارێك لەسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
  ئەڵمانیا..دوو دادوەری كورد گفتوگۆ لەسەر نادادپەروەری دادگاکانی عیراق دەکەن
                                           

لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام


لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه‌، بۆ كۆنگره‌ دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
 
لاهور ش...


  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
                                           

عه‌فرین.. تائێستا توركیا 150 هه‌زار دار زه‌یتوونی له‌ناو بردووه‌

جارێكی دیكه‌ تاڵان وبڕۆیی به‌رهه‌می زه‌یتونی جوتیارانی شاری عه‌فرین دێته‌وه‌ سه‌ر باس، به‌رپرسه‌ دیاره‌...


  سه‌رشۆڕێكی داعش له‌به‌رده‌م سه‌ری به‌رزی كچه‌ ئێزیدییه‌كدا
  روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌


کاریکاتێر